راپۆرتێك ورده‌كاری چۆنیه‌تی كوشتنی سه‌یف ئه‌لئیسلام قه‌زافی بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
19 فیشه‌ك، مۆبایلێكی ونبوو، كامێرای چاودێری ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه، راسته‌وخۆ پرۆسه‌ی كوشتنه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌وه دوا ساته‌كانی ژیانی سه‌یف ئه‌لئیسلام قه‌زافی بوو، پێش ئه‌وه‌ی به ته‌نها جێبهێڵرێت و به ته‌نها رووبه‌ڕووی ئه‌و چاره‌نووسه ببێته‌وه.
ئه‌و فیشه‌كانه‌ی له لایه‌ن كه‌سانی "نه‌ناسراوه‌وه" ته‌قێنران و به‌ر جه‌سته‌ی سه‌یف ئه‌لئیسلام قه‌زافی كه‌وتن، ته‌نها رووداوێكی تیرۆری راگوزه‌ر و هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بوو. به‌ڵكو كۆتا به‌شی دیمه‌نێكی خوێناوی بوو كه به 19 فیشه‌ك نووسرابوه‌وه.
رووداوه‌كه ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، مه‌به‌سته‌كه ده‌ستگیركردن نه‌بووه، به‌ڵكو به ته‌واوه‌تی "له‌ناوبردنی سیاسی" و جه‌سته‌یی بووه. له كاتێكدا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌رقاڵی به‌دواداچوونه بۆ روونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی روودانی رووداوه‌كه، هه‌ندێك ورده‌كاریی ده‌ركه‌وتوون، وا ده‌كات رووداوه‌كه بگۆڕێت بۆ سیناریۆیه‌كی تراژیدی پڕ له خیانه‌ت و چاوه‌ڕوانی.
نهێنی 90 خووله‌ك و كشانه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كان
سه‌رچاوه‌كان كه‌لێنێكی ئه‌منی ئاڵۆزیان بۆ "ئیلاف" ئاشكرا كردووه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه تیمی پاسه‌وانی كه به‌رپرس بوون له پاراستنی شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌یف ئه‌لئیسلام له شاری زنتان، كاتژمێر و نیوێك، پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی كوشتنه‌كه، كشاونه‌ته‌وه و شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
لێره‌وه 90 خووله‌ك له بوونی "بۆشایی ئه‌منی" به ئه‌نقه‌ست دروستكراو، به‌س بووه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان، هه‌ڵكوتنه سه‌ر شوێنه‌كه و له كاتژمێر 5:57 خوله‌كی ئێواره‌دا، كاره‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن.
لیژنه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه، ساته‌وه‌ختی ئه‌نجامدانی كوشتنه‌كه‌یان زۆر به وردی تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش پرسیاری گه‌وره ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ فه‌رمانی به پاسه‌وانه‌كان داوه بكشێنه‌وه.
سه‌ره داوه‌كانی تاوانه‌كه، درێژبووه‌ته‌وه و "هاوڕێیان"یشی گرتووه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ریان ئاشكرا كردووه، مۆبایله شه‌خسییه‌كه‌ی سه‌یف ئه‌لئیسلام، لای ئه‌حمه‌د عه‌جمی ئه‌لعه‌تری پاسه‌وانی بووه، ئه‌مه نهێنییه‌كه تا ئێستا كۆده‌كانی نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌وه‌ش سه‌رسوڕهێنتر، ئه‌وه‌یه كامێراكانی چاو‌دێر كه به شێوه‌یه‌كی باش ئیشیان كردووه، ته‌نها كامێرای تۆماركردن نه‌بوون، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی هونه‌ریی، به‌سترابوونه‌وه به مۆبایلی كه‌سێكی نزیك كه له ده‌ره‌وه‌ی شاری زنتان بووه.
ئه‌مه مانای وایه ورده‌كاری "قه‌سابخانه‌كه" به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و له‌به‌رده‌م چاوی كه‌سێكی نه‌ناسراودا، گواستراوه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سه، بكوژه‌كانی بینیوه كه به فیشه‌كی چه‌كه‌كانیان، جه‌سته‌ی كوڕه‌كه‌ی عه‌قید قه‌زافی داده‌ڕێژن.
له كاتێكدا هێشتا داواكاری گشتی له ته‌رابلوس، سه‌رقاڵی پشكنینی شوێنده‌ستی تاوانباره‌كانه. تیمی یاسایی سه‌یف ئه‌لئیسلام، دوێنێ پێنج شه‌ممه، 5ی شوباتی 2026، به‌یاننامه‌یه‌كی تووندیان بڵاوكرده‌وه و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان خستووه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسیاره‌تییه‌كی مێژویی.
هه‌نووكه داواكارییه‌كان ته‌نها بریتی نییه له ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵكو هاوارێكه بۆ ده‌رهێنانی راستییه‌كان له چنگی فشاره سیاسییه‌كان و گره‌نتی بێلایه‌نی ته‌واوه‌تی له پرسێكدا كه ویژدانی شه‌قامی لیبی هه‌ژاندووه، پرسێك له 3ی شوباته‌وه ده‌ستیپێكردووه، كاتێك خانه‌واده‌ی قه‌زافی كوشتنی كوڕه‌كه‌یان راگه‌یاند.
PM:03:36:07/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت