داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشكردنه‌سه‌ر مزگه‌وتی شیعه‌كان له ئیسلام ئاباد راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
رێكخراوی داعش له میانه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی له تیلیگرام، به‌رپرسیارێتی هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر مزگه‌وتێكی شیعه‌كان له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان، گرته ئه‌ستۆی خۆی.
به‌رپرسانی پۆلیس و حكومه‌تی پاكستانی رایانگه‌یاند له كاتی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتێكی شیعه‌كان كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ترلای له ده‌وروبه‌ری ئیسلام ئاباد، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی روویدا و له ئه‌نجامدا بووه هۆی كوژرانی لانی كه‌م 31 كه‌س و برینداربوونی 170 كه‌سی دیكه.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگه‌یاندووه: "هێرشبه‌ره‌كه له ناو ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه".
ده‌وترێت ئه‌م هێرشه‌ی پایته‌ختی پاكستان، له رووی ژماره‌ی كوژراوه‌كانه‌وه، له ئه‌یلولی 2008وه، به تووندترین هێرش داده‌نرێت. له‌و ساڵه‌دا له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی مینڕێژكراوه‌وه كه بووه هۆی روخانی به‌شێك له ئوتێلێكی گه‌وره، 60 كه‌س كوژران.
PM:12:30:07/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت