ئێران لە دانوستانەكانی لەگەڵ ئەمریكا: دەست لەپیتاندنی یۆرانیۆم هەڵناگرین
وێستگەنیوز-
ئێران لە دانوستانەكانی لەگەڵ ئەمریكا دووپاتیكردووەتەوە دەست لەپیتاندنی یۆرانیۆم هەڵناگرن و ئەوە هێڵی سوورە.
ئاژانسی ئیرنا بڵاویكردووەتەوە، گرنگترین داواکاری ئێران لە دانوستانەکانی مەسقەتدا، لابردنی سزا ئابوورییەكان بووە.
باسی لەوەشكرد، پیتاندنی یۆرانیۆم مافی یاسایی ئێرانە لەناو خاكی خۆیدا و ئەوە هێڵێكی سوورە.
ئەمڕۆ هەینی 6ى شوباتى 2026 خولی یەکەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد.
پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان رایگه‌یاندبو، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاوا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتوه كه تاران پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و مادانه‌ی كه له دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیدا به‌كارده‌هێنرێن.
PM:01:01:06/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت