دانوستانی نێوان كیێڤ و مۆسكۆ و واشنتۆن كۆتایی هات.. پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه
وێستگه‌نیوز -
به گوێره‌ی لێدوانی وته‌بێژی ئۆكرانیا دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5ی شوباتی 2026، دانوستانی نێوان كیێڤ و مۆسكۆ و واشنتۆن كه ئه‌بو زه‌بی میوانداری كردبوو، كۆتایی هات.
رۆژی دووه‌می دانوستانه‌كانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، له ئه‌بو زه‌بی به‌ڕێوه‌چوو، له‌م باره‌یه‌وه نێرده‌ی روسیا رایگه‌یاند رێكه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا، پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
رۆسته‌م ئۆمیرۆڤ سه‌رۆكی شاندنی دانوستانكاری ئۆكرانیا، پێشتر رایگه‌یاند: "له ئه‌بو زه‌بی، رۆژی دووه‌می دانوستانه‌كان ده‌ستی پێكردووه، له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی رۆژی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان، كارده‌كه‌ین: گفتوگۆی سێقۆڵی، گروپی كاركردن، دواتر رێكخستنی هه‌ڵوێسته‌كان".
لای خۆیه‌وه كێریل دمیترییڤ، نێرده‌ی تایبه‌تی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا ده‌ڵێت: پێشكه‌وتن و جووڵه‌یه‌كی ئه‌رێنی له دانوستانه‌كاندا هه‌یه و ئامانج گه‌یشتنه به رێكه‌وتنی ئاشتی له ئۆكراینا.
كێریل به میدیا ناوخۆییه‌كانی راگه‌یاندووه: "بێگومان پێشكه‌وتن هه‌یه، مه‌سه‌له‌كان به ئاراسته‌یه‌كی راستدا ده‌ڕۆن"، له هه‌مانكاتدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كرد، گوایه له‌لایه‌ن ئه‌وروپییه‌كانه‌وه بۆ "دروستكردنی به‌ربه‌ست" له‌به‌رده‌م رێڕه‌وی دانوستانه‌كاندا ده‌یگرنه‌به‌ر.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دانوستانه‌کان به "تاس"ی ڕاگه‌یاندبوو" دانوستانه‌کان ده‌رباره‌ی ئۆکرانیا، گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به پرسه ئابوورییه‌كان و پرسی خاک و میکانیزمی ئاگربه‌ستی گرتووه‌ته‌وه".
لای خۆیه‌وه مۆسكۆ، دوێنێ چوار شه‌ممه، داوای له كیێڤ كرد به مه‌رجه‌كانی مۆسكۆ بۆ كۆتایی هێنانی جه‌نگه‌كه رازیبێت كه ماوه‌ی چوار ساڵه به‌رده‌وامه.
ئه‌م داوایه‌ی مۆسكۆ، وایكرد گومان له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماسییانه بكرێت كه به سه‌رپه‌رشتی تره‌مپ به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له‌م دانوستانانه‌دا كه تێیدا هه‌وڵ ده‌د‌رێت ململانێكه یه‌كلاببێته‌وه و كۆتایی به جه‌نگه‌كه بێت، خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكییه‌كان بریتییه له چاره‌نووسی زه‌ویه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا.
مۆسكۆ وه‌ك مه‌رجێكی پێشوه‌خته بۆ هه‌ر رێكه‌وتنێك، داوا له كیێڤ ده‌كات هێزه‌كانی له رووبه‌رێكی فراوانی هه‌رێمی دۆنباس بكشێنێته‌وه، له‌وانه ئه‌و شارانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به سه‌رچاوه و داهاتی سروشتی.
كیێڤ لای خۆیه‌وه رازی نابێت ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی دۆنیتسك چۆڵ بكات كه مۆسكۆ داوای ده‌كات. له‌بری ئه‌وه‌یه پێشنیار ده‌كات به درێژایی هێڵه‌كانی به‌ره‌ی جه‌نگ، ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت و رازی نابێت تاك لایه‌نه هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه.
PM:10:22:05/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت