ترەمپ بۆ خامنەیی: پێویستە نیگەران بیت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی شوباتی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند: "پێویستە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران نیگەران بێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە بەبێ لەناوبردنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران، ئاشتیمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست نەدەهێنا".
ئەوەشی خستەڕوو، "هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و کردنەوەی دامەزراوەی نوێ، ئەمریکا ناچار دەکات هەنگاوی زۆر تووند بگرێتەبەر".
سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، "پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکەین و وڵات لە ئاژاوەدایە".
ئەم پەیامەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دوو بەرپرسی ئەمریکا بە ئاکسیۆس-یان راگەیاندووە، "ئەمریکا بە ئێرانی راگەیاندووە کە بە داواکارییەکانی تاران ڕازی نابێت بۆ گۆڕینی شوێن و تەوەری ئەو دانوستانانەی کە پلانی بۆ دانراوە بۆ ڕۆژی هەینی".
ئێران داوای کردووە لە مەسقەتی عومان بەڕێوە بچێت و هێڵی سووری داناوە لەسەر باسکردنی بەرنامە مووشەکییەکان، ئەمریکاش ئەمەی رەتکردووەتەوە.
PM:10:36:04/02/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت