سه‌یف ئه‌لئیسلام قه‌زافی كێیه كه بڕیاری له‌سێداره‌دانی هه‌بوو، كاندیدكرابوو بۆ سه‌رۆكی لیبیا
وێستگه‌نیوز-
دوێنێ سێشه‌ممه، 3ی شوباتی 2026، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خێزانی قه‌زافی، كوشتنی "سه‌یف ئه‌لئیسلام"ی له‌سه‌ر ده‌ستی 4 كه‌س، له باشوری شاری زنتان له خۆرئاوای وڵاته‌كه، پشتڕاستكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات، دوای برینداربوونی سه‌یف ئه‌لئیسلام له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی، تاوانباره‌كان به خێرایی هه‌ڵهاتوون.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه‌دا، لیوای 444 كه تیمێكی سه‌ربازی سه‌ر به حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشتیمانیه، ره‌تیكرده‌وه په‌یوه‌ندی به تیرۆركردنی سه‌یف ئهلئیسلامهوه هه‌بێت و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌وه نییه كه له شاری زنتان روویداوه.
سه‌یف ئه‌لئیسلام قه‌زافی كێیه؟
سه‌یف ئه‌لئیسلام قه‌زافی له 35 حوزه‌یرانی 1972 له شاری ته‌رابلوس له‌دایك بووه، كوڕی گه‌وره‌ی هاوسه‌ری دووه‌می قه‌زافییه و دووه‌م منداڵه له نۆ منداڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا.
سه‌یف ئه‌لئیسلام ساڵی 1995 بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی له زانكۆی ئه‌لفاتح له ته‌رابلوس وه‌رده‌گرێت. دواتر باوكی رایده‌سپێرێت بۆ دانانی پلانی دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی خانووبه‌ره‌ی زه‌به‌لاح كه ئوتێل و مزگه‌وت و شوێنی نیشته‌جێبوون له‌خۆبگرێت.
دوای پێنج ساڵ، سه‌یف ئه‌لئیسلام، له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مجاره له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا، كارگێڕی بازرگانی هه‌ڵده‌بژێرێت. له‌م خوێندنهیدا به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی، له په‌یمانگای "ئینته‌رناسیۆنال بزنس سكول" بڕوانامه وه‌رده‌گرێت.
دواتر له ساڵی 2008، له كۆلێژی له‌ندن بۆ توێژینه‌وه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه سه‌ر به زانكۆی له‌نده‌نه، بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌ده‌ستده‌هێنێت.
به‌م جۆره له ناو رژێمدا، ده‌بێته سه‌ركرده‌یه‌كی كاریگه‌ر، به‌ڵام هیچ پۆستێكی فه‌رمی حكومی وه‌رنه‌گرتووه. به‌ڵكو پێش رووخانی رژێم، سه‌رقاڵی دانوستانه ده‌ره‌كییه‌كان و كێشه ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بووه و تا ساڵی 2011، رۆڵێكی دیاری له كاروباری گشتیدا هه‌بووه.
له 27ی حوزه‌یرانی 2010، دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ سه‌یف ئه‌لئیسلام و عه‌بدوڵڵا ئه‌لسنوسی ده‌رده‌كات، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی لیبیا، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجامداوه.
له مانگی ئابی ساڵی 2011، دوای شه‌ڕ و پێكدادانێكی تووندی چه‌كداری، هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كاتی لیبیا، چوونه ناو شاری ته‌رابلوسه‌وه و كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی هێنا.
له تشرینی یه‌كه‌می 2011، عه‌قید موعه‌مه‌ر قه‌زافی، چه‌ند خوله‌كیك دوای ده‌ستگیركردنی ده‌كوژرێت. دواتر پرۆسه‌یه‌كی به‌رفراوانی گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌یف ئه‌لئیسلام ده‌ستپێده‌كات كه ده‌وترا به‌ره‌و وڵاتی نێیجه‌ر هه‌ڵهاتووه.
به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی كاتی لیبیا، له 19ی تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵ، ده‌ستگیركردنی سه‌یف ئه‌لئیسلام قه‌زافی، له نزیك شارۆچكه‌ی ئۆباری كه ده‌كه‌وێته باشوری خۆرئاوای وڵات راگه‌یاند.
دواتر دادگای ته‌رابلوس له ساڵی 2015، بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاند، ئه‌مه‌ش دوای دادگایكردنی له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 30 كه‌س له سه‌رانی رژێمی قه‌زافی هات كه هه‌موویان تۆمه‌تباربوون به‌وه‌ی تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه، له‌وانه كوشتنی هاوڵاتیانی ناڕازی له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی دژ به رژێمه‌كه‌ی باوكی. به‌ڵام دواتر بڕیاری له‌سێداره‌دانی سه‌یف ئه‌لئیسلام هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
لێره‌وه له مانگی حوزه‌یرانی 2017، سه‌یف ئه‌لئیسلام دوای ئه‌وه‌ی له شاری زنتان له خۆرئاوای لیبیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به بڕیاری لێبوردنی گشتی ئازاد كرا.
دواتر ئه‌م كوڕه گه‌وره‌ی قه‌زافی له هاوسه‌ری دووه‌می، ساڵی 2021، به فه‌رمی ئه‌وراقی خۆی، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیبیا پێشكه‌ش كرد. له‌و كاته‌دا لایه‌نگران و هه‌وادارانی رژێمی پێشوو، به په‌رۆش و تامه‌زرۆییه‌وه، چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی بوون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.
به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی یاسایی له‌سه‌ر شیاوبوونی كاندیده‌كان و مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون و بارگرژی سیاسی له نێوان كوتله سیاسییه ركابه‌ره‌كاندا، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی نه‌كرا و سه‌یف ئه‌لئیسلام له شاری زنتان و له خۆرئاوای وڵات مایه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی دوێنی تیرۆر كرا.
ده‌وترێت سه‌یف ئه‌لئیسلام حه‌زی له ژیانی ده‌شت و ده‌ر بووه، دوو پڵنگی هه‌بوو، وه‌ك دوو ئاژه‌ڵی ماڵی به‌خێوی كردوون، هه‌روه‌ها حه‌زی له‌وه بووه له بیابانه‌كان به باز راوبكات.
AM:11:40:04/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت