رۆژنامه‌یه‌ك بۆ رابه‌ری ئێران: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌ڕه‌شه ده‌بێت نه‌ك به دانوستان
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی شوباتی 2026، رۆژنامه‌ی "كه‌یهان" كه سه‌ر به نووسینگه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێرانه رایگه‌ند، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ قسه‌كردن ده‌رباره‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ تاران، مانای وا نییه گۆڕانێكی راسته‌قینه له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكادا روویداوه.
به گوێره‌ی لێدوانی رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یكات، ده‌چێته چوارچێوه‌ی "ته‌ڵه‌ی دانوستان"، دوای شكستی فشاره سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان به "دیپلۆماسییه‌تی پاڕانه‌وه" نابێت، به‌ڵكو به پابه‌ندبوون ده‌بێت به لۆژیكی هێز و به‌رپه‌چدانه‌وه.
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "گۆچانی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌مریكا" له‌به‌رده‌م خۆڕاگری ده‌وڵه‌ت و گه‌ل و هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران‌دا، كه‌وتووه، به تایبه‌ت دوای رووداوه‌كانی 22ی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕیته‌وه بۆ بژارده‌ی دانوستان به مه‌رجی "شه‌رمه‌زارانه"، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته مه‌یدانی و سیاسییه‌كانی.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی كه‌یهان باس له‌وه ده‌كات واشنتۆن، "له میانه‌ی هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی میدیاییه‌وه، كه‌شتیگه‌له سه‌ربازییه‌كانی نارده ناوچه‌كه، له هه‌مان كاتدا قسه ده‌رباره‌ی دانوستان ده‌كات".
كه‌یهان پێیوایه ئه‌و دژیه‌كییه، ره‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی "فریودانی دیپلۆماسیه" و ئامانج لێی داماڵین و خاوكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زه‌كانی هێزی ئێرانه و ئه‌زموونه‌كانی پێشووی دانوستان، به‌تایبه‌ت له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، پاشان كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی، ده‌یسه‌لمێنن متمانه به به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مریكا، نابێته هۆی كرانه‌وه‌ی ئابوری، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی وێرانكردنی ژیرخان و ههڕشهكردن له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
رۆژنامه‌كه له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا، باس له لێدوانه‌كانی عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات، عراقچی پێیوایه "دیپلۆماسییه‌ت و گۆڕه‌پان یه‌ك به‌ره‌ن" و تاران ده‌رگای گفتوگۆی دانه‌خستووه. به‌ڵام تاران ته‌نها به‌و دیپلۆماسییه رازییه كه له‌سه‌ر بنه‌مانی جدییبوون و رێزی دوولایه‌نه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێران راوه‌ستابێت و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه "هه‌ڕه‌شه و فشار ته‌نها به زمانی هه‌ڕه‌شه و فشار وه‌ڵامده‌درێنه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی كه‌یهان "چوار مه‌رجه‌كه" كه ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دا به‌سه‌ر ئێران‌دا بیسه‌پێنێت و ئه‌مانه له‌خۆده‌گرێت: راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌تۆمی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سنورداركردنی توانا موشه‌كییه‌كان، بڕینی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ هێزه‌كانی به‌ره‌ی مقاوهكه له ناوچه‌كه، هه‌مو ئه‌وانه پرۆژه‌یه‌كه بۆ "داماڵینی چه‌ك له ئێران" و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌ری ئێران.
رۆژنامه‌كه ئاوا كۆتایی به راپۆرته‌كه‌ی ده‌هێنێت، "به دڵنیاییه‌وه شكستی بژارده‌ی جه‌نگ و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆییه‌كان، واشنتۆنی ناچار كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی تاكتیكی دانوستانی فریوده‌ر".
لێره‌وه به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی كه‌یهان، وه‌ڵامی ئێران" پێویسته له میانه‌ی به‌هێزكردن و پته‌وكردنی ره‌گه‌زه‌كانی هێز و پاراستنی ئاماده‌كارییه‌كانه‌وه بێت و قۆناغی لێده و راكه كۆتایی هاتووه. هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، ده‌بێت رووبه‌ڕووی وه‌ڵامێكی هاوسه‌نگ یان گه‌وره‌تر ببێته‌وه، به‌رپه‌چدانه‌وه ته‌نها له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه به‌دیدێت".
PM:01:07:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت