ویتكۆف و عه‌راقچی بۆ رێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی كۆده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه بڕیاره رۆژی هه‌ینی ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ئه‌سته‌نبوڵ كۆببنه‌وه و تاووتوێی رێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی و چه‌ند پرسێكی دیكه بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای رێككه‌وتن ده‌كات، ئامانجیش له كۆبوونه‌وه‌كه "گوێگرتنه له‌وه‌ی چی‌یان هه‌یه و ده‌یڵێن".
هاوكات به‌رپرسێكی باڵای ئێران به ئاژانسی رۆیته‌رزی وتووه كه "عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ ویتكۆف نوێنه‌ری ئه‌مریكا له ئه‌سته‌نبوڵ كۆده‌بێته‌وه".
پێشتر به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو كه تاران مه‌رجه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌م زووانه تاووتوێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ئاماده‌یی خۆیان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی دیپلۆماسیه‌ت سه‌باره‌ت به ناكۆكی ئه‌تۆمی له‌مێژینه ده‌ربڕی، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی شه‌ڕی نوێ له ناوچه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه.
پێگه‌ی ئاكسیۆس یه‌كه‌م شوێن بوو كه هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
به‌وته‌ی به‌رپرسێكی ئیسرائیلی، بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه ویتكۆف له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كۆببێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلییه شوێن و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ناتانیاهۆ و ویتكۆفی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام میدیا ناوخۆییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ رۆژی سێشه‌ممه ده‌گاته ئیسرائیل.
PM:11:02:02/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت