له شه‌قامی ملیاردێره‌كانی له‌نده‌نه‌وه: سه‌روه‌ت و سامانی كوڕه‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی پرسیار ده‌وروژێنێت
وێستگه‌نیوز –
له كاتێكدا ئێرانییه‌كان، رووبه‌ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی بێ وێنه‌ی نرخه‌كان بوونه‌ته‌وه، به‌های دراوی وڵاته‌كه‌یان پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه و ژیان زۆر قورس و زه‌حمه‌ت بووه. ئا له‌و كاته‌دا راپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ت و سامانی منداڵانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌رباره‌ی سروشتی دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامان، له ناو رژێمدا ده‌وروژێنن.
راپۆرته میدیاییه‌كانی خۆرئاوا، ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه زه‌به‌لاحه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه خاوه‌ندارییه‌كه‌ی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ منداڵانی بژارده‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئه‌مه‌ش ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گێڕانه‌وه فه‌رمییه‌یه كه ته‌نیا سزاكان، به هۆكاری قه‌یرانه ئابوورییه خنكێنه‌ره‌كه‌ی ناوه‌وه‌ی ئێران داده‌نێت.
تازه‌ترین ئه‌م راپۆرتانه، تیشك ده‌خاته سه‌ر ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنانی خانووبه‌ره گرانبه‌هاكان، گوایه خاوه‌نداری ئه‌و خانووبه‌رانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ موجته‌با خامنه‌یی، كوڕی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران، له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و به‌هاكه‌ی زیاتر له 100 ملیۆن پاوه‌نده.
به پێی ئه‌وه‌ی میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له‌وانه تۆڕی بلۆمبێرگ، ده‌وترێت موجته‌با خامنه‌یی ته‌مه‌نی 56 ساڵ، كه هه‌ندێك له ناوه‌نده‌كان وا سه‌یری ده‌كه‌ن، یه‌كێكه له دیارترین به‌ربژێره‌كان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی باوكی، له باكووری له‌نده‌ن و له ناوچه‌ی هامپستید و له شه‌قامی بیشۆپس كه به "شه‌قامی ملیاردێره‌كان" ناسراوه، خاوه‌نی 11 خانووبه‌ره‌ی گرانبه‌هایه.
تۆماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی زه‌ویوزاری به‌ریتانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م موڵكانه، هه‌ر هه‌مویان پێكه‌وه و به‌یه‌كجار، له ساڵی 2013، به بڕی نزیكه‌ی 73 ملیۆن پاوه‌ندی ئیسترلینی كڕدراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م موڵك و سه‌روه‌ت و سامانانه، راسته‌وخۆ به ناوی خامنه‌ییه‌وه تۆمار نه‌كراون، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه، به ناوی تۆڕێك له كۆمپانیاوه تۆماركراون. له‌وانه كۆمپانیای "جه‌زیره مان".
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه، له رێگه‌ی بانكدارێكی ئێرانی به ناوی عه‌لی ئه‌نساری، وه‌ك "خاوه‌نداری سودمه‌ند" تۆماركراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به ئاشكرا باسی موجته‌با خامنه‌یی بكات.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی به‌ریتانیا، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، سزای به‌سه‌ر عه‌لی ئه‌نساری دا سه‌پاند و به "ئۆلیگاریشی رژێمی ئێرانی" وه‌سفی كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كی تووندی به خانه‌واده‌ی خامه‌نییه‌وه هه‌یه و به ته‌مویلكردنی سوپای پاسدارانی ئێران كه له چه‌ندین وڵات خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، تۆمه‌تبار كراوه.
هه‌روه‌ها ناوی په‌یوه‌سته به بانكی "ئاینده"وه، ئه‌م بانكه ساڵی رابردوو مایه‌پوچ بوو و قه‌یرانێكی ئابوری گه‌وره‌ی له وڵات‌دا خولقاند. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، داتا فه‌رمییه‌كانی سزاكان، ئاماژه‌یان به په‌یوه‌ندییه‌كی یاسایی راسته‌وخۆی نێوان ئه‌نساری و كوڕه‌كه‌ی رێبه‌ری ئێران نه‌كردووه.
PM:08:37:01/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1096
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت