مارک ساڤایا: من لە ئەرکەکەم بەردەوامم


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی هەواڵی لابردنی مارک ساڤایا، نێردەی تایبەت دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق بڵاوکرایەوە، ناوبراو لە پەیامێکدا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "بە تووندی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە پێگەکەم رەتدەکەمەوە، من هێشتا بە تەواوی سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانمم وەک نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کۆماری عێراق".

ئاماژەی بەوەکرد، "دوێنێ دۆناڵد ترەمپ دەستیکرد بە تاوتوێکردنی ئەگەری سپاردنی دۆسیەی عێراق بە تۆم باڕاک".

باسی لەوەشکرد، "تۆم باڕاک خاوەنی ئەزموونێکی فراوانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شارەزاییەکی قووڵی لە ناوچەکەدا هەیە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە".

ساڤایا دەڵێت، "چ ئەرکەکە لەژێر سەرکردایەتی مندا بەردەوام بێت یان لەژێر دەستی تۆم باڕاک، ئامانجەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە، ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی سیستەماتیک، و پشتگیریکردنی گەلی عێراق بۆ بنیادنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر، سەروەر و گەشەسەندوو، لە داهاتوودا پێشهاتی گرنگ لەپێشن".


PM:12:12:01/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت