پهرلهمانی ئێران سوپای وڵاتانی ئهوروپای خسته لیستی تیرۆرهوه
وێستگەنیوز-
پهرلهمانی ئێران سوپای وڵاتانی ئهوروپای خسته لیستی تیرۆرهوه و سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت، "لێكهوتهی بڕیارهكه له ئهستۆی یهكێتی ئهوروپایه".
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، "لە بەرامبەر هەنگاوەکەی یەکێتیی ئەوروپا پەرلەمانی ئێران بەپێی مادەی حەوتەمی یاسای بەرپەرچدانەوە، سوپای وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا وەکو گرووپی تیرۆریستی دەناسێنێت".
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەشڵێت، "لێکەوتەکانی بڕیارەکە لە ئەستۆی یەکێتیی ئەورووپا دەبێت".
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئێران وەک دەربڕینی پاڵپشتی بۆ سوپای وڵاتەکەیان، بە جلوبەرگی فەرمیی سوپای پاسدارانەوە بەشداری دانیشتنەکە بوون.
AM:09:24:01/02/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت