دۆناڵد ترەمپ: ئێران لە گفتوگۆدایە لەگەڵمان، بزانین دەتوانین چی بکەین
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەینێت، سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ ئێران لە دانوستانن، بەڵام گەشتی گەلێکی زۆریان بۆ ناوچەکە ناردووە، ئاماژە بەوەشدەکات، چاوەڕوانن بزانین چی روودەدات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فۆکس نیوزی راگەیاند، "ئێران لە گفتوگۆدایە لەگەڵمان، بزانین دەتوانین چی بکەین، ئەگەرنا دەبینین کەوا چی روودەدات".
ئاماژەی بەوەکرد، "کەشتیگەلێکی زۆرمان بۆ ئەوێ ناردووە، کە لە هی ڤەنزوێلا زۆر فراوانترە، تەنانەت پێشتر کاروانی لەو شێوەیەمان بۆ هیچ شوێنێک نەناردووە".
ترەمپ وتی، "ناتوانم بە تەواو پلانەکەمتان پێ بڵێم، چونکە وتنی پلانەکە زۆر لە جێبەجێکردنی ترسناکترە".
وتیشی، "راستە ئێمە لە دانوستانین، بەڵام جاری پێشووش لە دانوستاندا بووین، بینیتان دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەوانمان لەناوبرد، بۆیە با چاوەڕێ دەکەین بزانین ئەمجارە چی روودەدات".
PM:10:38:31/01/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت