ته‌قینه‌وه له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له به‌نده‌ر عه‌باسی باشووری ئێران روویدا
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز كه هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری به‌نده‌ر عه‌باسی باشووری ئێران روویدا.
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران بڵاویكرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌شت نهۆمی له ده‌وروبه‌ری شه‌قامی موعه‌لم له باشووری شاره‌كه روویداوه.
ئاماژەشی به‌وه‌دا كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه دوو نهۆمی باڵه‌خانه‌كه وێران بووه و زیان به چه‌ندین ئۆتۆمبێل و دوكان گه‌یشتووه.
تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئاگركوژێنه‌وه‌ش له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و سه‌رقاڵی كاره‌كانیان.
هاوكات میدیاكانی ئێران ئه‌و هه‌واڵانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه باس له كوشتنی عه‌لی ڕه‌زا ته‌نگسیری فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ده‌كه‌ن.
PM:03:38:31/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت