سوپای ئێران هه‌زار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی به‌ده‌ست گه‌یشت و هه‌ڕه‌شه ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
له كاتێكدا گرژییه‌كان له‌زیادبووندان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر تاران ره‌تیبكاته‌وه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كۆتایی پێبهێنێت، هێرشی ده‌كاته سه‌ر، سوپای ئێران 1000 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی به‌ده‌ست گه‌یشت و هه‌ڕه‌شه‌ی "وه‌ڵامی له‌ناوبه‌ر" ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه كه بهشهجۆربهجۆرهكانی سوپای ئێران هه‌زار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
ئه‌میر حاته‌می فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران له‌وباره‌وه وتی: "به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه‌ی كه رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، سوپا توانا ستراتیژییه‌كانی خۆی ده‌پارێزێت و به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاماده‌یی خێرای شه‌ڕ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌ناوبه‌ر له دژی هه‌ر دهستدرێژكارێك".
هاوكات ته‌له‌فزیۆنی ئێران بڵاویكرده‌وه كه ئه‌م فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه "به‌گوێره‌ی هه‌ڕه‌شه مۆدێرنه‌كان و ئه‌و په‌ندانه‌ی كه له شه‌ڕی دوانزه ڕۆژه وه‌رگیراون، له‌لایه‌ن شاره‌زایانی سوپاوه به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری دیزاینكراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه درۆنه‌كان به‌پێی "وێرانكه‌ر، هێرشبه‌ر، سیخوڕی و شه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی" پۆلێنكراون، و تایبه‌ت كراون بۆ له‌ناوبردنی ئامانجه جێگیر و جوڵاوه تایبه‌ته‌كان له ده‌ریا و ئاسمان و وشكانیدا.
PM:05:46:29/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت