پوتین بۆ شەرع: مۆسکۆ هەمیشە پشتیوانی گێڕانەوەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی کانونی دووەمی 2026، ئەحمەد شەرع، سەرۆک سوریا گەیشتە مۆسکۆ و لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی رووسیا پیرۆزبایی خێرابوونی پڕۆسەی یەکخستنەوەی سوریای کرد و جەختی کردەوە، "مۆسکۆ هەمیشە پشتیوانی گێڕانەوەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە بووە و دەمێنێتەوە".
پوتین رایگەیاند، "گێڕانەوەی ناوچەکانی فورات هەنگاوێکی ستراتیژی و گرنگە بۆ ئایندەی سوریا و دەبێتە کلیلی گەڕانەوەی شکۆ و سەقامگیریی هەمیشەیی بۆ سەرانسەری وڵاتەکە".
ئەحمەد شەرع ستایشی هەڵوێستەکانی رووسیای کرد کە پشتیوانی یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، "توانیومانە بەسەر کۆسپە گەورەکاندا بەسەرکەوتوویی سەربکەوین".
ئەحمەد شەرع سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ بە قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکان ناوبرد و رووسیاش ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە سەرجەم بوارە ئابووری و سەربازییەکاندا.
هەروەها رووسیا ئامادەیی تەواوی نیشاندا بۆ بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی سوریا لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی بیناسازییەوە، هاوکات هەردوولا جەختیان لە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئابوورییەکان و پاراستنی دەستکەوتە بازرگانییەکان کردەوە.
PM:05:24:28/01/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت