ئیسرائیل بۆ جاری دووه‌م "مادده‌ی نه‌زانراو" به‌سه‌ر باشوری سوریا ده‌ڕشێنێت
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 27ی كانوونی دووه‌می 2026، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل، مادده‌یه‌كی نه‌زانراویان رشاندووه به‌سه‌ر لادێكانی پارێزگای قونه‌یتره له باشووری سوریا و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ئه‌مه دووه‌م رووداوی له‌وجۆره‌یه.
ئاژانسی "سانا"ی سوریا رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌كانی داگیركه‌ر مادده‌یه‌كی نه‌زانراویان رشاندووه به‌سه‌ر زه‌ویوزاری كێڵگه‌ی ئه‌بو مه‌زاره و گوندی ئه‌لحانوت له لادێكانی قونه‌یتره‌ی باشور".
ئاشكراشیكردووه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل، هه‌مان كاریان له پارێزگای قونه‌یتره ئه‌نجامداوه و كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی كشتوكاڵی و له‌وه‌ڕگای له گوندی ئه‌لعشه و كۆدنا و ئه‌سبه‌ح و شارۆچكه‌ی ئه‌لره‌فید گرتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی سانا، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و ژینگه له قونه‌یتره، نمونه‌یان له زه‌وییه رشێندراوه‌كه وه‌رگرتووه، تاكو پشكنینی بۆ بكه‌ن.
هاوكات هۆشداریییان به جووتیاره‌كان و خاوه‌ن مه‌ڕ و ماڵاته‌كان داوه، له‌و ناوچانه نزیك نه‌بنه‌وه و بۆ له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان به‌كارینه‌هێنن، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رده‌چێت.
ئاژانسه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت كه "ئیسرائیل به‌رده‌وامه له ده‌ستدرێژییه‌كانی و پێشێلكردنی رێكه‌وتننامه‌ی راگرتنی پێكدادانه‌كانی ساڵی 1974 و به‌رده‌وامه له هاتنه ناوه‌وه بۆ باشوری سوریا و ئه‌نجامدانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیان و راماڵینی زه‌ویوزاره‌كان".
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه "هه‌مو ئه‌و رێكارانه‌ی ئیسرائیل له باشووری سوریا گرتوویه‌تییه‌به‌ر، پوچه‌ڵ و ناڕه‌وایه و به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، هیچ پاساوێكی یاسایی نییه".
هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه "ئه‌ركی به‌رپرسیاره‌تی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و كاره‌كانی داگیركه‌ر ره‌تبكه‌نه‌وه و ناچاری بكه‌ن له ته‌واوی باشووری سوریا بكشێته‌وه".
PM:05:00:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت