راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان: ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ساڵی 1979وه له لاوازترین دۆخیدایه
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی كانوونی دووه‌می 2026، رۆژنامه‌كانی ئه‌وروپا، باسیان له تازه‌ترین ئه‌و راپۆرتانه كردووه كه ده‌رباره‌ی ئێرانه و گه‌شتووه‌ته ده‌ست دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئاماژه به واده‌ی ئه‌گه‌ری هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی واشنتۆن بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا، تره‌مپ كۆمه‌ڵێك راپۆرتی هه‌واڵگری به‌ده‌ست گه‌یشتووه، راپۆرته‌كان ئاماژه بۆ "لاوازی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئێران" ده‌كه‌ن و ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه "ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئێران، له به‌رپابوونی شۆڕشی ساڵی 1979وه، له لاوازترین دۆخی خۆیدایه.
به‌پێی راپۆرته‌كان، خۆپیشاندانه‌كان كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو سه‌ریانهه‌ڵدا: "پایه‌كانی حكومه‌تی ئێرانی هه‌ژاندووه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، گه‌شتنه ئه‌و ناوچانه‌ی كه به ناوچه‌ی پشتگیری له رێبه‌ری بالا عه‌لی خامنه‌یی داده‌نرا".
هه‌رچه‌نده حاڵی حازر خۆپیشاندانه‌كان سنوردار بووه، به‌ڵام هێشتا حكومه‌ت له دۆخێكی شلۆقدایه و راپۆرته هه‌واڵگیرییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئابوری ئێران، به ده‌ست لاوازییه‌كی مێژووییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
له كۆتاییه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو، قه‌یرانی ئابووری هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان بوو. دواتر خۆپیشاندانه‌كان له مانگی كانوونی دووه‌م، تا ده‌هات فراوانتر و گه‌وره‌تر ده‌بوو.
ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران، هیچ بژارده‌یه‌كی دیاریكراوی، بۆ سوككردنی باری قورسی دارایی له‌به‌ر ده‌ستدابێت كه وایكردووه خێزانه‌كان له دۆخێكی سه‌ختی ژیاندابن.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشان و زیادبوونی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان، راپۆرتی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له ناوچه جیاجیاكانی ئێران‌دا، به هه‌زاران كه‌س كوژراون.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پنتاگۆن، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، ئاستی هۆشداری خۆی به‌رزكرده‌وه و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش له چه‌ند رۆژی رابردوودا، راوێژهكانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ناوچه‌كه چڕتر كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، براد كۆپه‌ر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وتوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای ئه‌مریكا و هاوشێوه‌كانیان له ناوچه‌كه، سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له ئیسرائیل و سوریا و عێراقی كرد.
PM:02:50:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت