لیندزی گراهام: نابێت ترەمپ کورد بە تەنیا جێبهێڵێت
وێستگەنیوز-
لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە نابێت کورد بەتەنیا جێبهێڵێت.
لیندزی گراهام جەختی لەوەکردەوە، کە خیانەتکردن لە هاوپەیمانانی ئەمریکا باجێکی مێژوویی قورسی دەبێت ئاماژەی بەوەکرد، "مێژوو پێمان دەڵێت بڕیاری راست ئەوەیە پشتیوانی لەوانە بکەین، کە شانبەشانی ئەمریکا وەستاون و لە پێناو دۆزە هاوبەشەکەماندا قوربانییان داوە".
ئەو سیناتۆرە لە پەیامەکەیدا بە دەستەواژەیەکی زۆر بەهێز هۆشداری دەداتە ئیدارەی ترەمپ و بەجێهێشتنی کورد بە کارەساتێکی گەورەتر لە ڕووداوەکەی "بەنگازی" دەچوێنێت و دەڵێت، "ئەمانە بڕیاری سەختن، بەڵام بە تەنیا جێهێشتنی گەلی ئێران و کوردە ئازاکان، بە بڕوای من کارەساتێک دەبێت ملیۆنێک هێندەی بەنگازی".
لە پەیامەکە ئەوەش هاتووە، "دۆستە ڕاستەقینەکانی ئەمریکا ئەوانەن لەڕووی ستەمدا دەوەستنەوە، بەتایبەتی خۆپیشاندەرانی ئێران و کوردە ئازاکان".
لە کۆتایی پەیامەکەدا، گراهام هیوای خواست کە ترەمپ کە بە "پارێزەری ئەمریکا" وەسف کراوە، بڕیاری دروست بدات و ڕێگە نەدات ئەو هێزانەی دۆستی ئەمریکان ببنە قوربانی، چونکە مێژوو سازشکردن لەگەڵ خراپەکاری قبووڵ ناکات.
PM:02:37:27/01/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت