ئیتالیا هه‌وڵده‌دات سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن بكات
وێستگەنیوز-
ئه‌نتۆنیۆ تاجانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا، رایگه‌یاند ئیتالیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، داوا له هاوبه‌شه‌كانی ده‌كات "سوپای پاسدارانی ئێران" بخه‌نه لیسی تیرۆره‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی رۆما ده‌رده‌كه‌وێت.
رۆما تا ئێستا یه‌كێك بووه له‌و حكومه‌تانه‌ی، رێگره له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یانه‌وێت "سوپای پاسدارانی ئێران" وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆرستی پۆلێن بكه‌ن.
به‌ڵام تاجانی رایگه‌یاندا ناكرێت سه‌ركوتكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، بۆ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه، پشتگوێ بخرێت و له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، له‌كاتێكدا راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، به هه‌زاران كه‌س كوژراون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: " له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا، ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كه‌وتووه، پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه".
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسل، ئه‌م بابه‌ته ده‌جووڵێنێت و ده‌ڵێت، "له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ماندا، پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌م سوپای پاسدارانی ئێران، بخرێته لیستی تیرۆره‌وه. هه‌روه‌ها سزا به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌دا بسه‌پێنرێت كه ئه‌م كاره قێزه‌ونه‌یان ئه‌نجامداوه".
پۆلێنكردنی سوپای پاسداران به رێكخراوێكی تیرۆریستی، پێویستی به گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك رێكاری یاسایی و دارایی و دیپلۆماسییه كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی "سوپای پاسداران" توانای كاركردنی له ئه‌وروپا زۆر كه‌م ببێته‌وه.
"سوپای پاسداران" كه دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979 دامه‌زراوه، ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی له ئێران‌دا هه‌یه و كۆنترۆڵی به‌شێكی گه‌وره و فراوانی ئابوری و هێزه چه‌كداره‌كانی له‌به‌رده‌ستدایه و به‌رپرسی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه.
ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار له یه‌كێتی ئه‌وروپا، باس له‌وه ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵێك دیپلۆماتكاری هه‌ر یه‌ك له ئیتالیا و فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا، له‌م مانگه‌دا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له برۆكسل، پرسی پۆلێنكردنی "سوپای پاسدارانی ئێران"یان وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ورووژاندووه و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی، ئه‌وا هه‌نگاوی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر "سوپای پاسدارانی ئێران" شكست ده‌هێنێت.
AM:11:32:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت