سوپای ئه‌مریكا گه‌یشتنی فڕۆكه هه‌ڵگری لینكۆڵن بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 26ی كانوونی دووه‌می 2026، سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه فڕۆكه هه‌ڵگری "ی‌و ئێس ئێس ئه‌بره‌هام لینكۆلن" و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی، گه‌یشته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مه له كاتێكدایه په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران له هه‌ڵكشاندایه، دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردنه دێت كه دژ به خۆپیشانده‌ران له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا گیراوه‌ته‌به‌ر.
له‌م باره‌یه‌وه، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا "سنتكۆم" له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له سه‌كۆی "ئێكس" رایگه‌یاندووه فڕۆكه هه‌ڵگری لینكۆڵن و كۆمه‌ڵه گورز وهشێنهكهی: "حاڵی حازر گه‌شتووه‌ته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له پێناو به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه".
تره‌مپ هه‌فته‌ی پێشوو، هۆشداریدا به‌وه‌ی ئه‌مریكا كه‌شتیگه‌لێكی ده‌ریایی به ئاراسته‌ی ئێران جووڵاندووه. به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد هێشتا تاووتوێی بژارده‌ی كاری سه‌ربازی ده‌كات و ده‌ڵێت: "هێزێكی گه‌وره‌مان به‌ره‌و ئێران كه‌وتووه‌ته ڕێ، حه‌ز ده‌كه‌م هیچ شتێك روونه‌دات، وه‌لێ زۆر له نزیكه‌وه چاودێریان ده‌كه‌ین".
له به‌رامبه‌ردا، تاران زیاد له جارێك هۆشداری داوه‌ته لایه‌نی ئه‌مریكی و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، وه‌ڵامی ئێران بۆ هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ری، یهكلایكهرهوه و سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت و هێزه‌كان و بنكه‌كانی ئه‌مركیا و ئیسرائیل ده‌گرێته‌وه.
فڕۆكه هه‌ڵگری لینكۆلن به ته‌نها كار ناكات، بگره 3 كه‌شتی جه‌نگی له‌گه‌ڵدایه كه هه‌ڵگری موشه‌كی ئاراسته‌كراون. ئه‌مه جگه له تێكشكێنهرێك كه ده‌توانێت به موشه‌كی تۆما هۆك، زۆر به وردی ئامانجه‌كانی بپێكێت.
فڕۆكه هه‌ڵگری لینكۆڵن، فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35C و F/A-18ی هه‌ڵگرتووه، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی EA-18G Growler هه‌ڵگرتووه كه ده‌توانێت ته‌شویش بخاته سه‌ر به‌رگرییه‌كانی دوژمن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م جووڵه ده‌ریاییه‌دا، واشنتۆن به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی سه‌ربازی خۆی له ناوچه‌كه‌دا و پۆلێك كۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ری له جۆری ئێف 15ی پێشكه‌وتووی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر له جۆری C 17 كه كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی قورسی هه‌ڵگرتووه، گه‌شتووه‌ته ناوچه‌كه.
چاودێران پێیانوایه، ئه‌م گردبوونه‌وه سه‌ربازییه، په‌یامێكی روونی بهرپهچدانهوهیه، له نێو گرژیی و ئاڵۆزییه خێراكانی ناوچه‌كه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هێزه سه‌ربازییه ده‌ریایی و ئاسمانییه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، به گه‌وره‌ترین بڵاوبوونه‌وه داده‌نرێت كه ماوه‌یه‌كی زۆره له ناوچه‌كه نموونه‌ی نه‌بووه.
PM:10:38:26/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت