په‌رله‌مانتارێكی ئێرانی: هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له ئان و ساتدایه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی كانوونی دووه‌می 2026 سالار ویلایه‌تمه‌داری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند كه به له‌به‌رچاوگرتنی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ری گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی سه‌ربازی له دژی ئێران، ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازی له ئان و ساتدایه.
ویلایه‌تمه‌داری روونیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌نێوه‌ندی ئه‌و شته‌دایه كه به "شه‌ڕێك كه 12 رۆژه به‌رده‌وامه" وه‌سفی كرد، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ململانێی ئێستا چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌وانه شه‌ڕی میدیایی و سیاسی، هه‌روه‌ها "جه‌نگی بڕیار و سزاكان"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه ئاڵۆزه ئه‌گه‌ری هه‌یه له هه‌ر كاتێكدا په‌ره بسێنێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی كراوه.
ئه‌م لێدوانانه له كاتێكدایه كه قسه و باسه‌كان سه‌باره‌ت به جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا زیاتر ده‌بن، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ هۆشداریی تاران و واشنتۆن بۆ یه‌كتری و په‌ره‌سه‌ندنی په‌یامه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئێرانییه هۆشداریشی دا له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێت كه ره‌نگه "جه‌نگی سه‌ربازی" به‌خۆیه‌وه ببینێت، تۆمه‌ته فه‌رمییه‌كانیشی دووپاتكرده‌وه كه خۆپیشانده‌ران په‌یوه‌ندییان به ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئیسرائیله‌وه هه‌یه و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی روویدا ته‌نها سه‌ركه‌وتوو بووه له "په‌كخستنی ده‌سه‌ڵات بۆ چه‌ند رۆژێك" به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستكه‌وتێكی به‌ده‌ستبهێنێت، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت.
PM:10:46:25/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت