له هه‌ڕه‌شه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی، تره‌مپ به‌م شێوه‌یه گرژییه‌كانی دژ به ئێران په‌ره‌پێدا
وێستگەنیوز-
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م پریشكی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی تاران، واشنتۆن هاته سه‌ر خه‌ت و ئاماژه‌ی ئه‌نجامدانی سیناریۆی هێرشی سه‌ربازی له ئاسۆوه ده‌ركه‌وت.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كۆتاییه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی كرد و رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌مریكا بێ ده‌نگ نابێت".
له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م، تره‌مپ به راشكاوی هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانی گورزێكی سه‌ربازی له ئێران كرد. دواتر هه‌ڕه‌شه‌كه په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و تره‌مپ هۆشداریی راسته‌وخۆی به ئێرانییه‌كان دا، ئه‌گه‌ر هه‌ر خۆپیشانده‌رێك له‌سێداره بدرێت، ئه‌وا گورزێكی سه‌ربازی كوشنده‌ی لێده‌دات كه پێشتر بوونی نه‌بووه.
له 14ی كانونی دووه‌می ئه‌م مانگه، گرژییه‌كان گه‌یشته لووتكه، كاتێك ئه‌مریكا كارمه‌نده‌كانی له بنكه‌ی ئاسمانی "ئه‌لعه‌دید" له قه‌ته‌ر كشانه‌وه و رێڕه‌وی گه‌شته‌كانی له ئاسمانی ئێران دوورخسته‌وه.
دواتر تره‌مپ داوای له گه‌لی ئێران كرد ده‌ست به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بگرن و دڵنیایی كردنه‌وه كه هاوكارییه‌كانی بۆ خۆپیشاندانه‌كان له ڕێگەدان.
هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا، تا ده‌هات هێزی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كرا، له‌وانه فڕۆكه هه‌ڵگری "لینكۆلن" و هێزی به‌رگری ئاسمانی زیاتر.
ته‌نانەت راپۆرته‌كانی ئیسرائیل باسیان له‌وه ده‌كرد، ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌جۆرێكه زۆر زیاتره له‌وه‌ی 8 مانگ له‌مه‌وبه‌ر.
له سایه‌ی ئه‌م دیمه‌نه و هێنانی ئه‌و هه‌مو هێزه بۆ ناوچه‌كه، وا دیار بوو هێرشه سه‌ربازییه‌كه بۆ سه‌ر ئێران، هه‌ر رووده‌دات. كه‌چی دوای ئه‌وه، تره‌مپ له سیناریۆی لێدانی ئێران پاشه‌كشه‌ی كرد و پاساوی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وه بوو ئێران بڕیاری له سێداره‌دانی خۆپیشانده‌رانی راگرتووه.
دواتر تره‌مپ دیسانه‌وه تۆنی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رز كرده‌وه و رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ڕه‌شه‌كانی به تیرۆركردنی خۆی (تره‌مپ) جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا ئێران له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سڕێته‌وه".
پاشان سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "زۆر له نزیكه‌وه، چاودێری بارودۆخی ئێران ده‌كات و كه‌شتیگه‌لێكی زه‌به‌لاح به‌ڕێوه‌یه بۆ ناوچه‌كه"، هاوكات تره‌مپ هۆشداری دایه تاران له ده‌رئه‌نجامه‌كانی درێژه‌دان به به‌رنامه ئه‌تومی و مووشه‌كییه‌كانی.
له نێو ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له لێدوانێكیدا بۆ سكای نیوزی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، "تره‌مپ، هۆشداری داوه به تاران له ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كانی درێژه‌دان و به‌رده‌وام بوون له به‌رنامه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه‌كانی".
هه‌ڕه‌شه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی زیاتر، وایكردووه دیمه‌نی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان واشنتۆن و تاران، به‌سه‌ر هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌یه.
AM:10:57:25/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت