سه‌رۆكی ئیسرائیل: گۆڕینی رژێم تاقه چاره‌سه‌ره بۆ ئایندهی ئێران
ئیسحاق هێرزۆگ سه‌رۆكی ئیسرائیل
وێستگە نیوز -
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 22ی كانوونی دووه‌می 2026، دوای چه‌ند هه‌فته له خۆپشاندانه به‌رفراوانه‌كان و سه‌ركوتكردنی له ناوه‌وه‌ی ئێران، ئیسحاق هێرزۆگ سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل رایگه‌یاند: "گۆڕینی رژێم له ئێران، تاقه چاره‌سه‌ره بۆ ئایندهی گه‌لی ئێران".
سه‌رۆكی ئیسرائیل له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهان له دارڤۆس له سویسرا ده‌ڵێت: "ئایندهی گه‌لی ئیران، به‌ده‌ست نایه‌ت، ته‌نها له میانه‌ی گۆڕینی رژێمه‌وه نه‌بێت، ئه‌مه‌ش پێویسته له چوارچێوه‌ی خودی گه‌لی ئێرانی رووبدات، به پشتگیری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "گه‌لی ئێران شه‌یدای گۆڕانكارییه و گه‌لی ئێران شایه‌نی گۆرانكارییه. ئه‌وه‌ی لای من روون و ئاشكرایه، ئه‌وه‌یه رژێمی ئایه‌توڵلا به قۆناغێكی فشۆڵدا تێده‌په‌ڕێت".
له‌م باره‌یه‌وه، دوێنێ چوار شه‌ممه، 21ی كانوونی دووه‌می 2026، ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند له ماوه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، 3 هه‌زار و 117 كه‌س كوژراون.
ئه‌مه یه‌كه‌م ئاماری فه‌رمییه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڵاویان كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌م ئاماره، زۆر كه‌متره له‌و ئامارانه‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بڵاویده‌كه‌نه‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆر له‌وه زیاتره.
له 5ی كانوونی دووه‌م، ئێران ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه هه‌وڵێ "تێكدانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی" ده‌دات، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "هاوسۆزه له‌گه‌ڵ خه‌باتی گه‌لی ئێران".
PM:05:47:22/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت