سێنتکۆم: دەستمان کردووە بە گواستنەوەی زیندانیی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق
وێستگەنیوز-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" رایدەگەیەنێت، دەستمان بە ئەرکێکی گرنگ کردووە بۆ گواستنەوەی دەستگیرکراوو زیندانیەکانی دا*عش لە سوریاوە بۆ عێراق، ئاماژە بەوەشدەکات، پێشبینی دەکەین تا حەوت هەزار دەستگیرکراوی داعش لە سوریاوە بگوازرێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانونی دووەمی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، "دەستمان بە ئەرکێکی گرنگ کردووە بۆ گواستنەوەی دەستگیرکراوو زیندانیەکانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق و دانانیان لە زیندانە پارێزراوەکان".
ئاماژە بەوەکراوە، "هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا هەیە، هەروەها رۆڵی ئەوان لە دەستەبەرکردنی شکستی داعش بەرز دەنرخێنین".
سێنتکۆم دەڵێت، "ئۆپەراسیۆنەکە بە گواستنەوەی سەرکەوتووانەی 150 چەکداری داعش لە زیندانێکی شاری حەسەکەی سوریاوە بۆ شوێنێکی پارێزراو لە ناو عێراق دەستیپێکردووە".
دەشڵێت، "ئامانجی کۆتایی ئەوەیە، تاوەکو 7,000 زیندانیی داعش لە سوریاوە بۆ ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراق بگوازرێنەوە".
PM:07:58:21/01/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت