ترەمپ: دەمەوێت کۆتایی بهێنم بە شەڕی رووسیا لە دژی ئۆکرانیا کە خراپترین شەڕە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانونی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا رایگەیاند، "دەمەوێت کۆتایی بهێنم بە شەڕی رووسیا لە دژی ئۆکرانیا کە خراپترین شەڕە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، "خەڵکێکی زۆر لە جەنگی ئۆکرانیادا دەکوژرێن، مانگی رابردوو لە شەڕی رووسیا دژی ئۆکرانیا 31 هەزار سەرباز کوژراون".
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، "ئۆکرانیا زۆر لە ئێمە دوورە و دەبێت ئەوروپا خەمی لێ بخوات".
ترەمپ جەختی لەوەکردەوە، "جگە لە ئەمریکا هیچ وڵات و گروپێک لە وڵاتان توانای پاراستنی گرینلاندیان نییە، ئێمە زلهێزێکین، زۆر گەورەتر لەوەی مرۆڤەکان درکی پێدەکەن".
باسی لە ناتۆ کرد و وتی، "ساڵانێکی زۆرە پارەمان بۆ ناتۆ دابین کردووە و لە بەرامبەردا هیچمان وەرنەگرتووە، "وتیشی، "ناتۆ مامەڵەیەکی نادادپەروەرانە لەگەڵ ئەمریکا دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو، "کۆتاییمان بە بەرزبوونەوەی نرخی وزە هێنا، هەروەها وڵاتانی ئەوروپا پارەیەکی زۆر کەم دەدەن بۆ دەرمان لەسەر حیسابی ئەمریکا".
ترەمپ راشیگەیاند، "ئێمە لە زیرەکی دەستکرددا لە چین زیاتر تێدەپەڕین و لەم بوارەدا پێشەنگایەتی جیهان دەکەین".
PM:05:44:21/01/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت