پارێزگاری كالیفۆرنیا بۆ ئه‌وروپییه‌كان: شه‌پازله‌یه‌ك له تره‌مپ بده‌ن
وێستگەنیوز-
دوێنێ سێشه‌ممه 20ی كانوونی دووه‌می 2026، گاوین نیوزۆم، پارێزگاری كالیفۆرنیا كه سه‌ر به دیموكراته‌كانه، سه‌باره‌ت به پرسی گریلاند، داوای له ئه‌وروپییه‌كان كرد له داڤۆس، له به‌رامبه‌ر تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا "بووه‌ستنه‌وه" و داوای كرد "شه‌پازله‌یه‌كی لێ بده‌ن" تاكو ناچاری بكه‌ن پاشه‌كشه بكات.
نیوزۆرم له وتاره‌كه‌یدا كه له كۆربه‌ندی ئابووری جیهان خوێندییه‌وه، تره‌مپ به "لاواز" وه‌سف ده‌كات و پێیوایه له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا پێویسته "به تووندی وه‌ڵامی بده‌نه‌وه" و ده‌ڵێت: "تره‌مپ لێزانه له قۆستنه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌كان.
به‌ڵام كاتێك لێی ده‌درێت ئه‌وا پاشه‌كشه ده‌كات و ناتوانێت هه‌مو شتێك به‌ده‌ست بێنێت. موجامه‌له به‌سه. ئیدی واز له رازیكردنی بێنن. ئاگر به ئاگر وه‌ڵامبده‌نه‌وه".
پارێزگاره‌كه‌ی كالیفۆرنیا، خواسته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر گریلاند به "شێت" ناوده‌بات. به‌ڵام پێیوایه تره‌مپ هه‌وڵ نادات له رووی "سه‌ربازییه‌وه" دورگه دانیماركییه‌كه دیاگیر بكات كه حوكمڕانییه‌كی خۆسه‌ری هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "كۆی كێشه‌ی گریلاند، شتێكی بێ مانا و پوچگه‌راییه. كاتی ئه‌وه هاتووه، هه‌موان راستی دۆخه‌كه بزانن و به تووندیی و ئیراده‌یه‌كی پته‌وه‌وه راوه‌ستن و هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یه‌نن و به یه‌ك ده‌نگ قسه بكه‌ن و شه‌پازله‌یه‌كی تێسره‌وێنن".
جێگەی بیرهێنانه‌وه‌یه حاكمه‌كه‌ی كالیفۆرنیا، ره‌نگه له ساڵی 2028، خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مریكا كاندید بكات، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی تووند له تره‌مپ ده‌گرێت، به‌تایبه‌ت له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ ئێواره، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆكه‌كانی جیهان له داڤۆس، وتارێك پێشكه‌ش بكات و له میانه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی گریلاند، ئه‌وروپییه‌كانی و هاوپه‌یمانی ناتۆ، بخاته دۆخێكی قورس و هه‌ستیاره‌وه.
PM:04:22:21/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت