ره‌فعه‌ت ئه‌سد داڕێژه‌ری "كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی حه‌ما" كۆچی دوایی كرد
وێستگه‌نیوز –
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی سوریا، هه‌واڵی مردنی ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د، برای سه‌رۆكی كۆچكردوو حافز ئه‌سه‌دیان راگه‌یاند، دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار، هه‌واڵی مردنه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 21ی كانوونی دووه‌می 2026، دوو سه‌رچاوه به ئاژانسی "رۆیته‌رز"یان راگه‌یاندووه ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د، مامی سه‌رۆكی دوورخراوه‌ی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د، كۆچی دوایی كردووه، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخه‌نه‌ڕوو.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سوریا، هه‌واڵی مردنه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له رابردووی ئه‌و ده‌كه‌ن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د، به‌وه به‌ناوبانگه ساڵی 1982، زۆر به تووندی راپه‌ڕینی هاوڵاتیانی حه‌مای سه‌ركوتكرد، پاشان دوای ئه‌وه‌ی له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تا به‌سه‌ر حافز ئه‌سه‌دی برایدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵهات.
PM:03:23:21/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت