ئەوقافی حكومەتەكەی ئەحمەد شەرع هێرش بۆ سەر كورد بە فتوحات ناودەبات


وێستگەنیوز-

وەزارەتی ئەوقافی سوریا نووسراوێکی بۆ وتاربێژانی مزگەوتەکانی سوریا ناردووە تێیدا هێرشەکان بۆ سەر کورد و رۆژئاوای کوردستان بە فتوحات ناودەبات.


نووسراوەكە واژۆی د.محەممەد ئەبو خەیر شوکری، وەزیری ئەوقافی سوریای کۆماری عەرەبی سووریای لەسەرە و بە ئایەتی ٩ لە سورەتی ئەنفال لە قورئانی پیرۆز دەستپێدەکات.

وەزیری ئەوقافی سوریا لەو نووسراوەدا داوا لە وتاربێژانی مزگەوتەکان دەکات نوێژی قونووت لە هەر پێنج نوێژە فەرزەکەدا بکەن، بۆ نزاکردن بۆ سەرکەوتنی سەربازانی سوپای عەرەبی سوریا.

داواش لە وتاربێژانی مزگەوتەکانی سوریا دەکات تەکبیر لێبدەن بۆ خۆشی دەربڕین بە فتوحات و سەرکەوتنەکانی سوپای عەرەبی سوریا لە هێرشەکانی دا دژ به گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان .





AM:09:16:20/01/2026




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو