سه‌رۆكایه‌تی سوریا: شه‌رع و تره‌مپ جه‌ختیان له یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا كرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكایه‌تی سوریا رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی سوریا و سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و جه‌ختیان له جه‌ختیان له مسۆگه‌ركردنی مافه‌كان و پاراستنی گه‌لی كورد و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ئه‌حمه‌د شه‌رع په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجام دا.
*هه‌ردوو سه‌رۆك جه‌ختیان له گرنگی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و سه‌ربه‌خۆیی و پشتیوانیكردنی هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری كرده‌وه.
*هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی مسۆگه‌ركردنی ماف و پاراستنی گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا كرده‌وه.
*هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاریكاری له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی "داعش" كۆتاییهێنانی به هه‌ڕه‌شه‌كانی كرده‌وه.
*هه‌ردوو سه‌رۆك دیدی هاوبه‌شیان بۆ سوریایه‌كی به‌هێزی یه‌كگرتوو خسته‌ڕوو كه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌بێت.
*له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له ژماره‌یه‌ك دۆسێی هه‌رێمی كرا و جه‌خت له گرنگی پێدجانی ده‌رفه‌تێكی نوێ به سوریا كرایه‌وه تا به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باتر هه‌نگاو بنێ.
PM:11:19:19/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت