دوای پاشه‌كشه‌ی تره‌مپ ئێرانییه‌كان هه‌ست به "شكست" ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز -
دوای پاشه‌كشه‌ی تره‌مپ له به‌ڵێنه دووباره‌كراوه‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستوه‌ردان ده‌كات. له ئێستادا ئێرانییه‌كان هه‌ست به خیانه‌ت و په‌شێوی و نا دڵنیایی ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه هه‌ندێك له ئێرانییه‌كان به رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ی ئه‌مریكییان راگه‌یاندووه به ڵێنهكانی تره‌مپ، ئیراده‌ی ئه‌وانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێرانی و داواكاری بۆ روخاندنی رژێمی ئێرانی، به‌هێزتر كردبوو. به‌ڵام دوای پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا، نا ئومێد و بێ هیوابوون و هه‌ست به شكست و شۆكێكی قووڵ و خه‌مبارییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن.
كاتێك له كۆتاییه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2025، له ئێران به‌هۆی خراپی دۆخی ئابوری و سه‌ختی بژێوی ژیان، خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستی پێكرد، تره‌مپ له سه‌كۆی "تروس سۆشیال" رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئێران خۆپیشانده‌ران بكوژێت، بۆ رزگاركردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ستوه‌ردان ده‌كات و به‌ڵێنی دا گورزێكی كوشنده له ئێران بسره‌وێنێت".
تره‌مپ له لێدوانێكی دیكه‌ی بۆ ئێرانییه‌كان، رایگه‌یاند یارمه‌تی به‌ڕێوه‌یه و هانی خۆپیشانده‌رانی دا ده‌ست به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بگرن.
هه‌فته‌ی رابردوو، له كاتێكدا ئێرانییه‌كان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوون واشنتۆن وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی دابوو، تاران موشك باران بكات. كه‌چی هیچ شتێك رووینه‌دا و سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پلانه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران پاشهكهی كرد.
هادیس كه ته‌مه‌نی 36 ساڵه و دانیشتوانی تارانه، ده‌ڵێت ئێرانییه‌كان بۆ ناڕازهیاتی ده‌ربڕین رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌گه‌رچی هێزه ئه‌منییه‌كان پرۆسه‌یه‌كی كوشتنی به‌رفراوانی خۆپیشانده‌رانیان ئه‌نجامده‌دا. ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوون، تره‌مپ بڕیاری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئامانج له ئێران، ئه‌نجامبدات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه به‌رده‌وام چاومان له ئاسمان بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێك رووده‌دات، هه‌ر ئێستا لێی ده‌درێت. به ترسه‌وه رژاینه سه‌ر شه‌قامه‌كان. به‌ڵام هیوایه‌كمان هه‌بوو، به‌وه‌ی تره‌مپ هه‌نووكه لێی ده‌دات و كۆتایی به‌وانه ده‌هێنێت".
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ له هێرشه‌كه‌ی پاشگه‌زبووه‌وه، هادیس باس له‌وه ده‌كات تره‌مپ به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانییهكانی له‌به‌رچاو نه‌گرت و ده‌ڵێت: "تره‌مپ بیر له مرۆڤایه‌تی ناكاته‌وه، ئه‌و زۆر به ئاسانی ده‌یتوانی شتێك له پێناوی ئێمه‌دا بكات".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بۆ له‌سێداره‌دانی 800 خۆپیشانده‌ر، له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی هاوپه‌یمانی ناوچه‌كه و سنورداری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و ترس له كاردانه‌وه‌ی پێشبینی نه‌كراو، هه‌مو ئه‌وانه وایانكرد ترمپ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه پێشبینیكراوه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ره‌زا په‌هله‌وی كوڕی شای پێشووی ئێران كه له ئه‌مریكا نیشته‌جێیه، داوای له تره‌مپ كرد، ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له كوشتنی خۆپیشانده‌ران رابگرێت.
یه‌زدان شههدایی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند هه‌ڵسوكه‌وتی تره‌مپ "نابه‌رپرسانه" بوو، كاتێك بهڵێنیدا جووڵه بكات و پاشان ده‌ستوه‌ردانی نه‌كرد.
هێشتا ژماره‌یه‌ك له ئێرانییه‌كان، هیوادارن تره‌مپ له كاتێكی دواتردا بڕیاری ده‌ستوه‌ردان بكات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن لێدوانه‌كانی له‌وانه‌یه چه‌واشه‌كارانه بێت. بۆ ئه‌مه‌ش نمونه به ئیسرائیل ده‌هێننه‌وه كه له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجامدا، له كاتێكدا به‌رپرسانی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، باسیان له به‌شداریكردن له خولێكی نوێی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كرد.
له‌م باره‌یه‌وه دوو به‌رپرس رایانگه‌یاندووه تره‌مپ و راوێژكاره‌كانی، بژارده‌كانیان به كراوه‌یی هێشتووه‌ته‌وه، ره‌نگه ئه‌وان جارێ پێویستیان به كات بێت، تا فڕۆكه هه‌ڵگره‌كه‌ی ئه‌مریا "ی‌و ئێس ئێس ئه‌بره‌هام لینكولن" به رێگاوه‌یه بۆ ئاسیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
لای خۆیه‌وه كارۆلین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "كه‌س نازانێت سه‌رۆك تره‌مپ ده‌رباره‌ی ئێران چی ده‌كات، سه‌رۆك تره‌مپ خۆی نه‌بێت".
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی بیانی، باس له‌وه ده‌كه‌ن تره‌مپ قه‌رزاری خۆپیشانده‌رانی ئێرانه، چونكه به‌ڵێنی پێدابوون. له‌به‌ر ئه‌وه، پێیانوایه 47 هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پشت ناكاته خۆپیشانده‌ران و له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان، یارمه‌تیان ده‌دات.
PM:06:46:19/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت