تره‌مپ كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ڕه‌شه‌ی روسیا له گریلاند دووربخرێته‌وه
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌می 2026، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دانیمارك بۆ دوورخستنه‌وه‌ی "هه‌ڕه‌شه‌ی روسیا" ناتوانێت هیچ شتێك بكات و ده‌ڵێت، "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و كاره بكرێت و ده‌كرێت".
تره‌مپ چه‌ندین جار دووباره‌ی كردووه‌ته‌وه، كه‌مترین شت پێی رازی ببێت، ئه‌وه‌یه وڵاته‌كه‌ی ببێته خاوه‌نی گریلاند كه هه‌رێمێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ر به دانیماركه.
ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌ركرده‌ی هه‌ر یه‌ك له دانیمارك و گریلاند، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن گریلاند دوورگه‌یه‌ك نییه بۆ فرۆشتن و هیچ حه‌ز و ئارهزوویهكیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له ئه‌مریكا.
ئه‌و هه‌شت وڵاته ئه‌وروپییه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن به‌وه‌ی باجی گومركی زیاتریان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، چونكه ناڕازین له‌به‌رده‌م خواست و ویستیدا بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی هه‌رێمی گریلاندی دانیمارك، دوێنی یه‌ك شه‌ممه، یه‌كگرتوویی هه‌ڵوێستی خۆیان دووپاتكرده‌وه.
لێره‌وه ئه‌و هه‌شت وڵاته كه بریتین له دانیمارك، به‌ریتانیا، فیله‌نده، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌نده، نه‌رویچ، سوید، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند. "هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی باجی گومركی، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سی تێكده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی تێكچوونێكی مه‌ترسیدار دێنێته ئاراوه".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "له وه‌ڵامدانه‌وه‌مان، به‌یه‌كگرتوویی و هه‌ماهه‌نگی ده‌مێنینه‌وه و ئێمه پابه‌ندین به پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ریمان".
رۆژی شه‌ممه، تره‌مپ تۆنی قسه‌كردنی هه‌ڵكشانی زیاتری پێوه دیاربوو، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا و له چوارچێوه‌ی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی دانیماركدا، شاندێكی سه‌ربازی ئه‌وروپییه‌كان، سه‌ردانی گریلاندیان كردبوو.
له‌م باره‌یه‌وه تره‌مپ له سه‌كۆی "تروس سۆشیال" ده‌ڵێت، "دانیمارك، سوید، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، هۆڵه‌نده، فلینده، به ئامانجێكی نادیار چوونه‌ته گریلاند. ئه‌م وڵاتانه گه‌مه‌یه‌كی هێجگار مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن، ئاستێكی مه‌ترسیداریان گرتووه‌ته‌به‌ر كه قبوڵكراو نییه و به‌رده‌وام نابێت".
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ ده‌سه‌ڵات، پێش ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌رده‌وام قسه له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و دورگه فراوانه ده‌كات كه ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌مریكای باكور و ئه‌وروپا.
تره‌مپ پێیوایه ئه‌و دورگه‌یه بۆ دابینكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی پێویسته، به‌تایبه‌ت له سایه‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی روسیا و چین له ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باكور.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، رۆژی شه‌ممه، 17ی كانونی دووه‌می 2026، به هه‌زاران كه‌س، به تایبه‌ت له كۆبنهاگن و پایته‌ختی گریلاند نۆك، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئیدانه‌ی ئه‌و خواسته ناوچهییانهیان كرد و به ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌كرد، "گریلاند بۆ فرۆشتن نییه".
AM:11:23:19/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت