سه‌رۆكی ئێران هۆشداری ده‌دات له شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری ئه‌گه‌ر خامنه‌یی بكرێته ئامانج
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18ی كانوونی دووه‌می 2026، مه‌سعود پزیشكیان هۆشداری دا له‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران، وه‌ك راگه‌یاندنی شه‌ڕی سه‌رتاسه‌رییه.
پزیشكیان له پۆستێكیدا كه له پلاتفۆڕمی "ئێكس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "هێرش بۆ سه‌ر رێبه‌ره مه‌زنه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌مان، بۆ ئاستی شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران به‌رزده‌بێته‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران، دوای لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێت كه رایگه‌یاند بوو: "به دوای سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ بۆ ئێران بگه‌ڕێن".
هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانی پزیشكیان له‌كاتێكدایه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران و لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پشتگیریكردن له خۆپیشاندانه‌كان، له هه‌ڵكشان و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتردایه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته و به گوێره‌ی رێكخراوی "نێتبلۆكس" كه تایبه‌تمه‌نده به چاودێریكردنی جووڵه‌ی ئینته‌رنێت، دوای پچڕانی ته‌واوه‌تی هێڵی ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌ی ده رۆژ، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به شێوه‌یه‌كی سنوردار، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران.
دوای تێكچوونی دۆخی گوزه‌رانی هاوڵاتیان و سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، له كۆتاییه‌كانی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕێت بۆ جووڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی دژ به ده‌سه‌ڵات. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی زیاتری خۆپیشاندانه‌كان، ده‌ستیان كرد به پچڕانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت، به شێوه‌یه‌ك كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه.
له‌م باره‌یه‌وه، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن پچڕانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت، بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردن بوو كه كوژرانی هه‌زاران كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه خۆپیشاندانه‌كان گۆڕا بۆ "كاری ئاژاوه‌گێڕی" كه له ده‌ره‌وه‌ی ئێران پشتگیری لێده‌كرا.
رێكخراوی "نێتبلۆكس" ده‌ڵێت به شێوه‌یه‌كی كه‌م و سنوردار، خزمه‌تگوزارییه ئۆنلاینه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه. له‌وانه خزمه‌تگوزارییه‌كانی گووگڵ و ئه‌په‌كانی نامه ناردن و به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت، باس له‌وه ده‌كان ده‌توانن له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "واتس‌ئاپ" نامه بنێرن و نامه وه‌ربگرن.
PM:09:54:18/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت