روانگه‌ی سوری: له گه‌ڕه‌كه‌كانی ره‌قه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هه‌سه‌ده و چه‌كدارانی هۆزه‌كان به‌رده‌وامه
وێستگه‌نیوز –
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ره‌قه شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاساییش) له لایه‌ك و چه‌كدارانی هۆزه‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه گرژییه ئه‌منییه‌كانی ناو شاره‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه.
سه‌رچاوه‌كانی روانگه‌ی سوری باسیان له‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كان، له مزگه‌وته‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌یف ئه‌لده‌وله گوێیان له دروشمی "الله اكبر"، بووه ، ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر كردووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی ناوچه‌كانی دوار ئه‌لنه‌عیم، دوار ئه‌لده‌له، شه‌قامی ساعه، ته‌ل ئه‌بیه‌ز و وادی، له‌نێو پشێوی و قه‌ره‌باڵغیدا رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
روانگه‌ی سوری راشیگه‌یاندووه كه تا ئێستاش پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامن، له‌كاتێكدا هاوڵاتیان له دۆخێكی چاوه‌ڕوانی و وریاییدان و تا ئێستاش هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنه‌كه یان لێكه‌وته‌كانی روون نه‌كردووه‌ته‌وه.
PM:04:38:18/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت