مردنی مه‌لای مزگه‌وتێكی نێجیریا ساڵی 2018 ژیانی ده‌یان مه‌سیحی له مردن رزگار كرد
وێستگەنیوز-
ئه‌بوبه‌كر عه‌بدوڵلا، مه‌لایه‌كی به‌ناوبانگی مزگه‌وتێكی نێجیریایه، له ته‌مه‌نی سه‌رو 90ساڵ، كۆچی دوایی كرد. ئه‌م مه‌لایه دوای سه‌رهه‌ڵدانی تووندوتیژی له وڵاته‌كه‌ی، توانای ژیانی ده‌یان كه‌س كه زۆرینه‌یان مه‌سیحی بوون، له‌ژێر ده‌ستی گروپێكی چه‌كدار، له مردن رزگار بكات.
كوڕه‌كه‌ی مردنی باوكی بۆ تۆڕی هه‌واڵی "بی بی سی" پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت باوكی نه‌خۆشی دڵی هه‌بوو، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت. به‌ڵام شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، كۆچی دوایی كرد.
ساڵی 2018، له ویلایه‌تی پلاتۆ كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی نێجیریا، ئه‌م ئیمامه ده‌بینێت ژماره‌یه‌ك خێزانی لێقه‌وما و ده‌ربه‌ده‌ر و ترسا‌و، هاتوونه‌ته گونده‌كه‌ی. له‌وێدا بڕیارده‌دات بۆ رزگاركردنیان، ژیانی خۆی بخاته مه‌ترسییه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 262 كه‌س له ماڵه‌كه‌ی خۆی و له مزگه‌وته‌كه‌ی داڵده ده‌دات.
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی "بی بی سی" له ساڵی 2018 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی په‌نایان بۆ گونده‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر هێنابوو، دانیشتوانی گوندێكی هاوسێیان بوون كه زۆرینه‌یان مه‌سیحی بوون.
له‌و كاته‌دا 300 پیاوی چه‌كدار، گومان ده‌كرێت ئاژهڵداربن و زۆربه‌یان موسڵمان بوون، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كه و ته‌قه له دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ماڵه‌كانیان ده‌سووتێنن.
ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی توانیبوویان له گونده‌كه بێنه ده‌ره‌وه، به‌ره‌و گونده‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر كه به‌شی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانن، رایانكردبوو. له‌وێدا ئیمامه‌كه ده‌ستبه‌جێ ده‌كه‌وێته خۆی و رزگاریان ده‌كات.
ئه‌بوبه‌كر له‌و ساڵه‌دا به ئاژانسی ناوبراوی راگه‌یاندووه: "سه‌ره‌تا بۆ شاردنه‌وه‌ی ژنه‌كان، هه‌مویانم برده ماڵه‌وه، پاشان پیاوه‌كانم برد بۆ مزگه‌وت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "خودا مرۆڤه‌كانی به جیاواز دروست كردووه. به‌ڵام ده‌یه‌وێت پێكه‌وه به ئاشتی و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین و ئازاری یه‌كتر نه‌ده‌ین".
سه‌روه‌ختێك چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كان ده‌زانن، خه‌ڵكی گونده‌كه به‌ره‌و مزگه‌وتی گونده‌كه‌ی ته‌نیشتیان هه‌ڵهاتوون، ده‌ڕۆن و داوا له مه‌لای مزگه‌وته‌كه ده‌كه‌ن، هه‌مو ئه‌وانه‌ی دڵده‌ی داون، بیانهێنێته ده‌ره‌وه. وه‌لێ ئه‌و رازی نابێت.
ئا له‌و كاته‌دا ئه‌بوبه‌كر، ده‌ست ده‌كات به گریان و هاوار كردن و داوا له چه‌كداره‌كان ده‌كات بڕۆن و ئه‌و ناوه به‌جێبێڵن. له‌م كاته‌دا ژماره‌یه‌ك له موسڵمانانی دیكه گونده‌كه دێن و پشتگیری مهلاكهیان ده‌كه‌ن. چه‌كداره‌كان به بینینی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه، دووچاری حه‌په‌سان و واقوڕمان ده‌بن و شوێنه‌كه به‌جێده‌هێڵن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاگر له دوو كڵێسای نزیك به‌رده‌ده‌ن.
ئه‌بوبه‌كر عه‌بدوڵڵا، وه‌ك رێزلێنانێك بۆ ئه‌و رۆڵ و هه‌ڵوێسته‌ی، یه‌كێك له به‌رزترین مه‌دالیا نیشتیمانییه‌كانی نێجیریا وه‌رده‌گرێت. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش، خه‌ڵاتی ئازادی ئاینی پێده‌به‌خشرێت.
هێرشه‌كه به‌شێك بوو له‌و شه‌پۆلی تووندوتیژییه‌ی ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی نێجیریای گرتبووه‌وه و تا رۆژی ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه. له‌و ناوچه‌یه‌دا، زۆرجار كۆمه‌ڵگای جوتیاران و ئاژه‌ڵداره كۆچه‌رییه‌كان، پێكدا هه‌ڵده‌پرژێن و شه‌ڕ و ئاژاوه دروست ده‌بێت. به‌شی زۆری تووندوتیژییه‌كان، له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی زه‌وی و زار و مافی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانه.
زۆرینه‌ی ئاژه‌ڵداره‌كان سه‌ر به كۆمه‌ڵگای "فولانی"ن كه زۆرینه‌یان موسڵمانن. ئه‌مه له كاتێكدایه جوتیاره‌كان زۆرینه‌یان مه‌سیحین و سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی بێروم-ن.
له ماوه‌كانی رابردوودا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، حكومه‌تی نێجیریای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی وه‌ك پێویست هه‌وڵی پاراستنی مه‌سیحییه‌كان نادات.
به‌رپرسه نێجیرییهكان لای خۆیانه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكایان ره‌تكرده‌وه و ده‌ڵێن تووندوتیژییه‌كان، له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا، سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئاینه جیاوازكانی گرتووه‌ته‌وه.
پارێزگاری ویلایه‌تی پلاتۆ، كالیب مۆتفوانگ، مردنی ئیمان ئه‌بوبه‌كر به: "خه‌ساره‌تێكی گه‌وره" بۆ كۆمه‌ڵگا وه‌سف ده‌كات و له په‌یامی پرسه و سه‌رخۆشیدا ده‌ڵێت: " ژیانی بریتی بوو له پابه‌ندبوونێكی جێگیر و نه‌گۆڕ به ئاشتی و یه‌كێتی و پاراستنی كه‌سانی لاواز، به تایبه‌ت ژنان و منداڵان".
ساڵی 2022، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی نێجیریا محمممهد بوخاری، مه‌دالیایه‌كی نیشتیمانی به‌خشییه ئیمام ئه‌بوبه‌كر و ئاماژه‌ی به بوێری و ئازهیهتییهكهی كرد.
PM:02:28:18/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت