سێنتکۆم: داوا لە سوپای عەرەبی سوریا دەکەین هێرشەکانی رابگرێت


وێستگەنیوز-

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا "سێنتکۆم" داوا لە سوپای عەرەبی سوریا دەکەن هێرشەکانی رابگرێت.


فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، "داوا لە هێزەکانی سوریا دەکەین هەموو هێرشەکانیان لە ناوچەکانی نێوان حەلەب و تەبقە رابگرن".

ئاماژەی بەوەکرد، "پێشوازی لە هەوڵەکانی هەموو لایەنەکانی سوریا دەکەین بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندن و گەڕان بەدوای چارەسەر لەڕێگەی گفتوگۆوە".

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ئەوەشی خستەڕوو، "رووبەڕووبوونەوەی داعش پێویستی بە کاری پێکەوەیی نێوان هاوبەشەکانی سوریا و هێزەکانی ئەمەریکا و هێزی هاوپەیمانانە".







PM:08:18:17/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو