ئه‌رجه‌نتین هاوشێوه‌ی تره‌مپ سێ لقی ئیخوان به "تیرۆرست" داده‌نێت
وێستگه‌نیوز -
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین خافێر میلی بڵاویكردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی ئه‌رجه‌نتین لقه‌كانی ئیخوان موسلمینی له میسر و ئه‌رده‌ن و لوبنان، خسته لیستی رێكخراوه "تیرۆرسته‌كانه‌وه".
ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكه لیبراڵه‌كه، دوای ئه‌و هه‌نگاوه هات كه هاوپه‌یمان و هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، له رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو، رایگه‌یاند هه‌مان رێكاری به‌رامبه‌ر ئه‌م گروپه گرته‌به‌ر كه له ساڵی 1928وه، له میسر دامه‌زراوه.
رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو، حكومه‌ته‌كه‌ی میلی، روونی كرده‌وه بریاره‌كه‌ی پشت به‌و "راپۆرته فه‌رمیانه ده‌به‌ستێت كه بوونی چالاكییه نایاساییه‌كان ده‌سه‌لمێنن و چالاكییه‌كانیشه مۆركێكی سنوربڕیان هه‌یه، له‌وانه كاری تیرۆریستی و بانگه‌وازی ئاشكرا بۆ تووندره‌وی و تووندووتیژی. ئه‌مه جگه له بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه و ئه‌گه‌ری كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆماری ئه‌رجه‌نتین".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: "ئه‌م رێكارانه، میكانیزمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و زوو ئاشكراكردنیان و سزادانی ئه‌وانه‌ی ته‌مویلیان ده‌كه‌ن، به‌هێزتر ده‌كات. به جۆرێك چیتر ئه‌ندامانی گروپی ئیخوان موسلمین و هاوپه‌یمانه‌كانیان، ناتوانن خۆیان له سزاكان قوتار بكه‌ن".
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌رجه‌نتین، له چوارچێوه‌ی شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی رێكاره‌كاندا دێت كه چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی و بیانی، له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایدا، دژ به‌م گروپه، گرتوویانه‌ته‌به‌ر. رێكاره‌كان ئه‌مانه‌ی له‌خۆگرتووه قه‌ده‌غه‌كردنیان به گوێره‌ی یاسا، لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی، وشككردنی سه‌رچاوه‌ی پاره‌داركردنیان.
چه‌ندین وڵات ئه‌م گروپه‌ی قه‌ده‌غه كردووه یان ناوی خستووه‌ته لیسیتی تیرۆره‌وه، له‌وانه وڵاتانی ئیمارات، میسر، ئه‌رده‌ن، سعودیه. هه‌مو ئه‌وه له‌به‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌م گروپه‌یه، به گه‌رمكردن و په‌ره‌پێدانی ئاڵۆزییه ناوچه‌ییه‌كان و پشتگیری گروپه چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كانه‌وه هه‌یه.
PM:08:10:16/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت