ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاژانسی هه‌واڵی "ته‌سنیم"ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له زاری به‌رپرسانی ئه‌منی وڵاته‌كه‌وه رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌سیان به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی كه سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێكرد، ده‌ستگیركردووه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون بریتین له "كه‌سی چه‌كدار و ئاژاوه‌گێڕ"، هه‌روه‌ها "ئه‌ندامانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان".
له به‌رامبه‌ردا رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له كاتی سه‌ركوتكردنی خوێناوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه.
رۆژی پێنجشه‌ممه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه توندوتیژییه‌كان له ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو بژارده‌كان له‌سه‌ر مێزن بۆ ڕاگرتنی ئه‌وه‌ی كه به "كۆمه‌ڵكوژی" له ئێران وه‌سفی كرد.
PM:05:09:16/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت