نێردەی ئەمریكا بۆ سوریا: ئەمریكا هەوڵی هێوركردنەوەی گرژییەكانی نێوان حكومەتی دیمەشق و هەسەدە دەدات


وێستگەنیوز-

نێردەی ئەمریكا بۆ سوریا ئاشكرای كردووە ئەمریكا هەوڵی هێوركردنەوەی گرژییەكانی نێوان حكومەتی دیمەشق و هەسەدە دەدات.


تۆم باراك، نێردەی ئەمریكا بۆ سوریا لە پلاتفۆڕمی ئێكس رایگەیاند، "ئەمریكا لەپەیوەندیەكی پتەودایە لەگەڵ هەموو لایەنەكانی سوریا لەپای ئەو پێكدادانانەی لەنێوان هێزەكانی حكومەتی دیمەشق و هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە هاتووەتە ئاراوە".

وتيشى، "واشنتۆن بە درێژایی كات کاردەکات بۆ هێورکردنەوەی دۆخی سوریا و رێگریکردن لە پەرەسەندن و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات".


AM:11:55:16/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت