ئەمریكا: هەموو بژاردەكان دژ بە ئێران لە ئارادان
وێستگەنیوز-
باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، واشنتۆن پشتیوانی لە گەلی ئێران دەكات.
مایک والتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە دانشتنێكدا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا روونیكردەوە هەموو بژاردەكان لەئارادایە بۆ راگرتنی كوشتارگەكەی ئێران.
وتيشى، سەرۆک ترەمپ پیاوی کردارە نەک قسەی بێکۆتایی وەک ئەوەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیبینین، بەڕوونی ئەوەی خستۆتەڕوو کە هەموو بژاردەکان لەسەر ئارادان بۆ راگرتنی کوشتارگەكەی ئێران.
باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەشڵێت "پێویستە هەموو جیهان بزانێت کە دەسەڵاتى ئێران لە هەموو کاتێک لاوازترە، هەر بۆیە بەهۆی بەهێزی گەلی ئێران لە شەقامەکاندا، دەسەڵات پەنا دەبات بۆ درۆ كردن، ئەوان دەترسن، لە گەلی خۆیان دەترسن".
AM:10:18:16/01/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت