هه‌سه‌ده: مەترسی ئاواره‌بونی زیاتر له 170 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی هەیە لە دێر حەفەر
وێستگەنیوز-
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، رایدەگەیەنێت بەهۆی هێرشەكانی هێزەكانی حكومەتی سوریاوە مەترسی ئاواره‌بونی زیاتر له 170 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی هەیە لە دێر حەفەر.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "هێزەکانمان بە توندی ئەو ئیدیعایانە رەتدەکەنەوە وەك وەزارەتی بەرگری لە دیمەشق بانگەشەی بۆ دەكات سەبارەت بە رێگریکردن لە هەڵاتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شاری دێر حەفەر".
دووپاتيان كردەوە پەکخستنی جموجۆڵی مەدەنییەكان لە ناوچەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ پەرەسەندنی سەربازی و كۆكردنەوەی هێز و تۆپبارانی بەردەوام لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بەدیمەشقەوە.
هه‌سه‌ده باسی له‌وه‌شكردوه، "ئێمه جهختدهكهینهوه كه هه‌ر ئاوارهكردنێكی زۆره‌ملێی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هێز له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه تاوانى جه‌نگه به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی چواره‌می ژنێڤ و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ڕۆما كه به ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆر له نێوانیاندا قه‌ده‌غه ده‌كات و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك به ئامانجی ئاواره‌كردنی زۆره‌ملێیان به تاوان ده‌زانين".
وتيشى، "داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه ئه‌م تاكتیكه مه‌ترسیدارانه ئیدانه بكه‌ن، كه ره‌نگه ببێته هۆی ئاواره‌بونی زیاتر له 170 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی، به‌تایبه‌تی به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سه‌ختی كه‌شوهه‌وا".
AM:09:47:16/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت