كه‌نه‌دا كوشتنی هاوڵاتییه‌كی خۆی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه راگه‌یاند
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی كانونی دووه‌می 2026، كه‌ندا رایگه‌یاند، له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كه پێش سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌رپابووه، یه‌كێك له هاوڵاتییه‌كانی، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه كوژراوه.
خاتوو ئه‌نیتا ئاناند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا، له پلاتفۆمی "ئێكس" نووسیویه‌تی: "ئێستا زانیم هاوڵاتییه‌كه‌ی كه‌نه‌دی له ئێران، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه كوژراوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "نوێنه‌رانی كونسڵگه‌رییه‌كانمان، له په‌یوه‌نیدان له‌گه‌ڵ خێزانی قوربانییه‌كه. له‌م كاته سه‌خته‌دا، پرسه و سه‌رخۆشی خۆم به خێزانی قوربانییه‌كه راده‌گه‌یه‌نم".
خاتوو ئه‌نیتا له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "خۆپیشاندانه ئاشتیانه‌كه‌ی گه‌لانی ئێران، بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به سته‌م و سه‌ركوتی رژێمی ئێران و پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافه‌كانی مرۆڤ، به سوكایه‌تییه‌كی روون و ئاشكرا به ژیانی مرۆڤ، وه‌ڵامدرایه‌وه".
وه‌زیره كه‌نه‌دییه‌كه له كۆتایدا ده‌ڵێت، "پێویسته سنورێك بۆ ئه‌م تووندووتیژییه دابنرێت. كه‌نه‌دا به تووندی ئه‌م سه‌ركوتكردنه ئیدانه ده‌كات و داوای ده‌ستبه‌حێ كۆتایی پێهاتنی ده‌كات".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌نیتا ئاناند، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی ئه‌مریكا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له سه‌پاندنی سزای ئابوری ده‌كات به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی ئێران و تۆڕه بانكییه‌كاندا، به‌هۆی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، سزاكان به تایبه‌ت سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌لی لاریجانی و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی دیكه ده‌گرێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه سكۆت بیسنت، وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، "ئه‌مریكا به تووندی پشتگیری گه‌لانی ئێران ده‌كات، له پێناو داواكردنی ئازادی و دادپه‌روه‌ری".
PM:10:46:15/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت