تره‌مپ گومانی هه‌یه له‌وه‌ی په‌هله‌وی بتوانێت له ئێران پشتیوانی به‌ده‌ستبێنێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایدەگەیەنێت ره‌زا په‌هه‌له‌وی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، وه‌ك كه‌سێكی باش ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام گومانی هه‌یه له‌وه په‌هله‌وی بتوانێت له ناوه‌وه‌ی ئێران، پشتیوانی كۆبكاته‌وه و دواجار ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشی سپی و له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز ده‌ڵێت: "په‌هه‌له‌وی له كه‌سێكی زۆرباش ده‌چێت، به‌ڵام نازانم له ناوه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی چۆن ره‌فتار ده‌كات، هێشتا نه‌گه‌یشتووین به‌و قۆناغه".
وتيشى، "نازانم ئایا گه‌له‌كه‌ی رازیده‌بن ئه‌و سه‌ركردایه‌تیان بكات یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رازیبوون، ئه‌وه بۆ من قبوڵكراودهبێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حكومه‌تی ئێران بڕوخێت".
په‌هله‌وی ته‌مه‌نی 65 ساڵه، پێش ئه‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی له ساڵی 1979 كۆتایی به رژێمه‌كه‌ی باوكی بێنێت، له‌و كاته‌وه له تاراوگه ده‌ژی، به تایبه‌ت له ئه‌مریكا ده‌ژی و له ئێستادا بووه‌ته یه‌كێك له ده‌نگه هه‌ره دیاره‌كان كه پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه بۆ پشتگیری خۆپیشانده‌ره‌كانی ئێران، ده‌ستوه‌ردان ده‌كات و راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌راندا، به سه‌دان كه‌س كوژراون.
AM:10:27:15/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت