پاشه‌كه‌شه‌ی ترامپ زێڕی دابه‌زاند
وێستگه‌نیوز - ئاژانسه‌كان
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشه‌ی كرد له‌هێرشكردنه سه‌ر ئێران، ئه‌م هه‌واڵه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی زێڕ له‌بازاره‌كانی جیهان دانا‌و قازانجه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سێ رۆژی ڕابردوو به به‌رده‌وامی له‌به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو.
شه‌وی ڕابردوو ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند كه ئێران سزای له‌سێداره‌دان و كوشتنی وه‌ستاندووه ئه‌مه‌ش مه‌رجی ئه‌مه‌ریكا بوو تاوه‌كو دانوستاندنه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
میدیاكان ئه‌م لێدوانه‌ی ترامپ- یان وه‌ك پاشه‌كشه له‌قه‌ڵه‌مدا له‌هێرشكردنه سه‌ر ئێران ئه‌مجاره‌یان به بیانووی فریاكه‌وتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه ماوه‌ی 10 رۆژه پیاوانی ئه‌منی ڕژێمی ئێران له‌خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌یانكوژن.
میدیاكان وێنه‌یه‌كی كاره‌ستباری خۆپیشاندانه‌كانیان بڵاوكرده‌وه كه ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌كی زۆری ته‌رم هه‌ڵدراوه‌ته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆكاری برسێتی و خراپی دۆخی ئابوری و له‌ده‌ستدانی دراوی ئێرانییه‌وه رۆژانه سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی گۆڕییه‌وه.
له‌دوای لێدوانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژ به‌ئێران نرخی یەک ئۆنسە زێڕ کە شەوی رابردوو لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا گەیشتبووە 4640 دۆلار، ئەمرۆ پێنجشەممە گەیشتەوە نزیکەی 4590 دۆلار‌و ئه‌و كانزایه 50 دۆلاری له‌ده‌ستدا
ئیلیا سپیڤاک، شارەزای بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( تەیستی لایف) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "نرخی زێر ئەمرۆ دابەزیوە بەهۆی ئەوەی خواست بۆ کڕینی ئەو کانزا بەنرخە بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییە جیۆسیاسییەکان لە کورتخایەندا کەمبووەتەوە."
ئەو شارەزایە پێیوایە لە درێژخایەندا نرخی زێڕ هەر ئاراستەکەی بەرەو بەرزبوونەوەیە.
AM:08:20:15/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت