ئەحمەد شەرع: هەموو هەوڵەکانم دەخەمەگەڕ بۆ ئەوەی مافەکانی کورد پارێزراو بێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکی سوریا رایدەگەیەنێت، ئێمە دەمانەوێت کورد بەشداری لە سوپا و هێزە ئەمنییەکان و پەرلەماندا بکات، ئاماژە بەوەشدەکات، هەموو هەوڵەکانم دەخەمەگەڕ بۆ ئەوەی مافەکانی کورد پارێزراو بێت.


ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، "ئێمە دەمانەوێت کورد بەشداری لە سوپا و هێزە ئەمنییەکان و پەرلەماندا بکات، بەڵام رێکخراوی پەکەکە دەیەوێت دەرفەتی گەشەپێدانیان زەوت بکات".

سەرۆکی سوریا جەختی لەوەشکردەوە، "مافەکانی پێکهاتەی کورد لە دەستووردا چەسپێنراو دەبێت".

شەرع وتی، "هەموو هەوڵەکانم دەخەمەگەڕ بۆ ئەوەی مافەکانی کورد پارێزراو بێت، چونکە کورد بەشێکی دانەبڕاوە لە سوریا".

لەمیانەی قسەکانیدا ئەحمەد شەرع دەڵێت، "بە مەزڵوم عەبدی دەڵێم، ئەگەر ئێوە خەبات بۆ مافەکانی کورد دەکەن، پێویست بە خوێنڕشتن ناکات، چونکە مافەکانیان بە دەستوور دەستەبەر دەکرێت".

وتیشی، "کێشەی هەسەدە ئەوەیە کە چەندین باڵی هەیە و بڕیارە سەربازیشییەکانی پەیوەستە بە پەکەکەوە".

سەرچاوە/ کەناڵی جەزیرە


PM:09:59:14/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت