سیناتۆرێکی ئەمریکی: هێرشکردنە سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سوریا قبووڵ ناکەین
وێستگەنیوز-
سیناتۆرێکی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، حکومەتی نوێی سوریا ئاگادار دهكهنهوه کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دژی کەمینەکان قبووڵ ناکرێت.
لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکا و نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "من بە تەواوی پشتگیری لە بانگەوازەکەی سیناتۆر ریش دەکەم بۆ ئارامكردنهوهی دۆخهكه لە سوریا، و حکومەتی نوێی سوریا ئاگادار دهكهینهوه کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دژی کەمینەکان قبووڵ ناکرێت".
ئاماژەی بەوەکردووە، "لە هەمووی بێزارکەرتر ئەوەیە کە ئەو ڕاپۆرتانەی دهستم كهوتوون کە پێموایە باوەڕپێکراون دهڵێن رەنگە هێزەکانی سوپای سوریا و تورکیا زیاتر پێشڕەوی بکەن لە دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان، ئهمهش هەنگاوێکه کە پێموایە کاردانەوەی تووندی ئەمریکا بەدوای خۆیدا دەهێنێت".
ئەوەشی وتوە، "لە کاتێکدا پاڵپشتی ئەوە دەکەم کە دەرفەتێک بدرێت بە حکومەتی نوێی سوریا، بەڵام تەحەمول ناکەم و قبووڵی هێرشێکی بێ شهرمانه ناکەم دژ بە هاوپەیمانە کوردەکانمان، کە هێزی سەرەکین لە لەناوبردنی خەلافەتی داعش و بەدرێژایی ساڵان بە تووندی هاوپەیمانی ئیسرائیل بوون".
PM:09:23:14/01/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت