ئەمریکا پێدانی ڤیزای بە عێراق و 74 وڵاتی دیکەش راگرت


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئەمریکا لە 21ی کانونی دووەمی 2026وە پێدانی ڤیزا بە ژمارەیەک وڵات رابگرێت و بڕیارەکە عێراقیش دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی کانونی دووەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پرۆسەی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی 75 وڵات راگرت کە لەنێو ئەو وڵاتانە عێراقیش هەیە، بڕیارەکە لە 21ی ئەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت.

جگە لە عێراق، بڕیارەکە هەریەک لە وڵاتانی رووسیا، بەرازیل و میسر و تایلەند و نێجیریا دەگرێتەوە.

وەک وەزارەتەکە ئاماژەی پێداوە، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی تووندترکردنی پشکنین و وردبینییە بۆ ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەش دەکەن و ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ببنە بارگرانی لەسەر سیستمی هاوکارییە گشتییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، رێنمایی دراوە بە کونسوڵخانەکانی ئەمریکا کە داواکارییەکانی ڤیزا رەتبکەنەوە بە پشتبەستن بە یاسا کارپێکراوەکان، تا ئەو کاتەی هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر بۆ رێکارەکانی پشکنین و وردبینی کۆتایی دێت.


PM:07:40:14/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت