وەزیری بەرگری ئێران: ئەگەر رووبەڕووبوونەوە رووبدات هەموو بنكەكانی ئەمریكا دەكەین بەئامانج
وێستگهنیوز –
وەزیری بەرگری ئێران رایدەگەیەنێت ئەگەر رووبەڕووبوونەوە رووبدات هەموو بنكەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەكەین بەئامانج.
عەزیز نەسیر زادە، وەزیری بەرگری ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەرگریمان باشە و ئەگەر دەستدرێژی بكرێتە سەرمان بەتوندی وەڵامی دەدەینەوە".
دووپاتیشیكردەوە، "هێزە چەكدارەكانمان بەتەواوەتی لەئامادەباشیدان و ئەگەر بێتو رووبەڕووبوونەوە رووبدات، هەموو بنكەكانی ئەمریكا لەناوچەكە و ئەو وڵاتانەی ئاسانكاری بۆ واشنتۆن دەكەن یان رێگە دەدەن خاكەكانیان بەكاربهێنێت، دەبنە ئامانجی ئێمە".
PM:08:55:13/01/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت