دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ… 1117 كۆمپانیای ئیخوان و دوو ملیار دۆلار ده‌كه‌ونه ده‌ست حكومه‌تی میسر
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13ی كانوونی دووه‌می 2026، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گروپی ئیخوان موسلمینی له وڵاتانی میسر، ئه‌رده‌ن و لوبنان وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن كرد.
وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، لقه‌كانی گروپه‌كه‌ی له میسر و لوبنان و ئه‌رده‌ن، خسته لیستی تیرۆره‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "سزاكانی ئه‌مڕۆ دژ به ئیخوان موسلمین، هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان و ئێمه هه‌موو ئامرازێك بۆ بێبه‌شكردنی ئیخوان له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك، به‌كارده‌هێنین".
ئه‌م بڕیاره وا ده‌كات چاره‌نووسی زیاد له هه‌زار قه‌واره‌ی سه‌ر به گروپی ئیخوان موسلیمین و سه‌روه‌ت و سامانی زیاد له 55 سه‌ركرده‌ی ئیخوان، چ له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی، بخاته مه‌ترسییه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و پرسیاره ده‌خاته‌ڕوو ئایا ده‌كرێت ئه‌م موڵك و پارانه، به په‌له و راسته‌وخۆ، بۆ قازانجی ده‌وڵه‌ت، ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت یان نا؟
به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی ئیخوانه‌كان و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتییان بۆ ده‌وڵه‌ت، به ته‌واوی و راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت، یان پێویسته پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه چاره‌نووسسازه بنرێت، دووباره پێداچوونه‌وه و پشكنینی ورد بۆ دۆسێكان بكرێته‌وه؟
به گوێره‌ی لیستی موڵك و سه‌روه‌ت و سامانی گروپه‌كه له میسر، له دوای ساڵی 2013وه، رێكخراوی ئیخوان زیاد له 1117 قه‌واره و كۆمپانیای وه‌همی هه‌یه. هه‌روه‌ها 55 سه‌ركرده‌ی ئیخوان خاوه‌نی زیاد له 2 ملیار دۆلارن.
ئه‌م گروپه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له دانی باج و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵك و سه‌روه‌ت و سامانیان بدزنه‌وه، هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه‌یان به ناوی هاوسه‌ر و منداڵ و خزمه نزیكه‌كانیانه‌وه تۆمار كردووه.
به‌ڵام دواتر، رێكخراوی ئیخوان، نه‌یتوانیوه هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه، دوای مردنی باوكه‌كان، له منداڵه‌كانیان وه‌ربگرێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قوتابخانه تایبه‌ته‌كانی ئه‌سكه‌نده‌رییه روویدا. ئه‌م قوتابخانانه به ناوی سه‌ركرده‌ی ئیخوان جومعه ئه‌مین تۆماركرابوون، دوای مردنی، منداڵه‌كانی ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت و رازینه‌بوون خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ رێكخراوه‌كه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میسرییه‌كان كه قسه‌یان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌لعه‌ره‌بیه و ئه‌لحه‌ده‌س كردووه، زۆرینه‌ی موڵك و كۆمپانیاكانی ئیخوان له میسر، به ناوی زیاد له 55 سه‌ركرده‌ی ئیخوانه‌وه تۆمار كراوه.
دیارترین ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئیخوان بریتین له حه‌سه‌ن مالك، خه‌یره‌ت ئه‌لشاتر، یوسف نه‌دا، ئوسامه فه‌رید عه‌بدولخالق، مه‌دحه‌ت ئه‌لحه‌داد، عسام ئه‌لحه‌داد، ئه‌سعه‌د ئه‌لشێخه، حسێن ئه‌لقه‌زاز، مه‌حمود غه‌زلان، مسته‌فا سه‌عد، عادل عه‌بدولجه‌واد، حوسام ئه‌بوبه‌كر، ئه‌حمه‌د شوشه، مه‌مدوح ئه‌لحسینی، وه‌لید هیلال، عه‌بدولڕه‌حمان سعودی، سه‌فوه‌ت سابت، ئوسامه شه‌رابی، محه‌مه‌د حافز، ئوسامه سلێمان.
PM:08:31:13/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت