راوێژكاری ئەڵمانیا: كۆتایی رژێمی دەسەڵاتداری ئێران نزیك بووەتەوە
وێستگهنیوز –
بەپۆچوونی راوێژكاری ئەڵمانیا كۆتایی رژێمی دەسەڵاتداری ئێران نزیك بووەتەوە و دوا رۆژەكانی خۆی بەڕێدەكات.
فریدریش میرتس، راوێژكاری ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "رژێمی ئێران تەنها لە رێگای توندوتیژییەوە دەتوانێت لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ئەمەش نیشانەی كۆتایی ئەم رژێمەیە و ئەمەش دوا رۆژ و دوا هەفتەكانی ئەم رژێمەیە".
ئاشكراشیكرد، "ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا دەربارەی گۆڕانكارییەكانی ئێران لە وتووێژدان و وەزیرانی دەرەوەی ئەم وڵاتانە لە پەیوەندیدان بۆ گەرەنتیكردنی راگواستنێكی ئاشتیانە لە ئێران بۆ حكومەتێكی دیموكراسی شەرعی".
PM:06:06:13/01/2026
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت