دەوڵەت باخچەلی: ئێشی کوردانی حەلەب ئێشی ئێمەیە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی مەهەپە رایدەگەیەنێت، چارەنووسی کورد و تورک یەکە، ئاماژە بەوەشدەکات، مەزڵوم عەبدی رێز لە بڕیاری رێبەری دامەزرێنەری پەکەکە ناگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانونی دووەمی 2026، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند، "چارەنووسی کورد و تورک یەکە و ئێشی کوردانی حەلەب ئێشی ئێمەیە، هەروەها یەکپارچەیی خاکی سوریا دەبێت بپارێزرێت، چی دەبێت باببێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "دانوستانکاری تورکیا رێبەری دامەزرێنەری پەکەکەیە و بۆ ئێمە بابەتی سەرەکی بانگەوازەکەی ئیمراڵییە".
باخچەلی باسی لەوەشکرد، "مەزڵوم عەبدی رێز لە بڕیاری رێبەری دامەزرێنەری پەکەکە ناگرێت، دەبێت پرۆسەی تێکەڵکردنی هەسەدە تەواو بکرێت و دەبێت یەپەگەش وەک پەکەکە چەک دابنێت".
AM:11:58:13/01/2026
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت